سعودیە پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی دەریایی نێودەوڵەتی راگەیاند
جیهان 11:53 AM - 2026-07-31
asharq
پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی دەریایی نێودەوڵەتی لە سعودیە
سعودیە پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی دەریایی بەرگریی فرەنەتەوەیی بە بەشداریی 43 وڵات و یەكێتیی ئەوروپا راگەیاند بۆ پاراستنی ئاسایشی گەروی بابولمەندەب، كەنداوی عەدەن، دەریای سوور و رێڕەوە بازرگانییەكان، كە شاری ریاز دەبێتە ناوەندی هەمیشەیی و سەرەكیی.
وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند: بە بەشداریی یەكێتیی ئەوروپا و نوێنەرانی 43 دەوڵەت، كۆبوونەوەیەكیان سەبارەت بە دامەزراندنی هاوپەیمانییەكی دەریایی بەرگریی فرەنەتەوەیی بەڕێوەبردووەو ئامانج لە هاوپەیمانێتییەكەش، پاراستنی ئاسایشی گەروی بابولمەندەب و كەنداوی عەدەن و دابینكردنی ئاسایشە بۆ رێڕەوەكانی بازرگانیی جیهانی و هێڵەكانی ناردنی وزە لە دەریای سوورەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ وڵاتانی دامەزرێنەری هاوپەیمانێتییەكە، جەختیان لەسەر ئەوەكردووەتەوە كە ئاسایشی دەریایی بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشە و هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان وڵاتاندا بنەمای سەرەكییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە دەریاییە هاوبەش و سنوور بەزێنەكان، بە جۆرێك كە بەشداربێت لە بەهێزكردنی ئاسایش، سەقامگیری و گەشەسەندنی جیهانی.
وەزارەتی بەرگریی سعودیە جەختی لەوەش كردوەتەوە: كە بەشدارییكردن لە چالاكییەكان و ئۆپەراسیۆنەكانی هاوپەیمانێتییەكەدا، بڕیارێكی سەربەخۆی هەر وڵاتێكە و بەپێی سیستەم و رێكارە نیشتمانییەكانی خۆی دەبێت، وڵاتانی بەشداربووش بەردەوام دەبن لەتەواوكردنی رێكارە ناوخۆییەكانیان بۆ پەیوەندیكردنی رەسمی بە پەیماننامەی هاوپەیمانێتییەكەوە، داوا لەو وڵاتانەش دەكرێت كە هاوبەشن لە ئامانجەكانیدا پەیوەندیی بكەن.
هاوكات حكومەتی وڵاتە دامەزرێنەرەكانی ئەم هاوپەیمانییە فرەنەتەوەییە، پابەندبوونی خۆیان بە ئامانج و بنەماكانی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕگەكانی یاسای نێودەوڵەتی و رێسا ناسراوەكان دووپاتكردوەتەوە.
هاوپەیمانێتییەكە هاوكارییەكان لە بوارەكانی ئاسایشی دەریایی، ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگری، پلاندانانی ئۆپەراسیۆنەكان، مانۆڕی هاوبەش، راهێنان و بەرزكردنەوەی تواناكان بەهێزتر دەكات، ئەوەش بۆ مسۆگەركردنی ئاسایشی رێڕەوە دەریاییە نێودەوڵەتییەكان وەك بەرپرسیارێتییەكی گشتی.
هەروەها، پێكهێنانی ئەم هاوپەیمانییە فرەنەتەوەییە وەك چوارچێوەیەك بۆ هاوكاری دەریایی سەربازی دێت بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و پاراستنی رێڕەوە بازرگانییەكان، عەرەبستانی سعودی وەك وڵاتی دامەزرێنەر و سەركردەی هاوپەیمانییەكە دەبێتە ناوەندی هەمیشەیی و سەرەكی، بە جۆرێك فەرمانگەكانی فەرماندەیی، كۆنتڕۆڵ و ژووری ئۆپەراسیۆنە دەریاییە هاوبەشەكان لەو وڵاتەدا دەبن.
ئەم راگەیەندراوە دوای ئەوە هات كە وەزارەتی بەرگری سعودیە لە شاری ریاز میوانداری كۆبوونەوەی سەرۆكی ئەركانی سوپا و نوێنەرانی 43 وڵات و نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپای كرد بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی ئەم هاوپەیمانییە بەرگرییە دەریاییە لە بەرامبەر گەشەسەندنی هەڕەشەكان لەسەر كەرتی هاتووچۆی دەریایی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

