حوسییەكان سەپاندنی رسوومات بەسەر كەشتییە بازرگانییەكان لەگەرووی بابولمەندەب رەتدەكەنەوە
جیهان 12:25 PM - 2026-08-01
NASA
گەرووی بابولمەندەب
دەستەی هەماهەنگی دەریایی كە لەلایەن حوسییەكانی یەمەنەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەو راپۆرتانەی رەتكردەوە كەباس لەوەدەكەن پلانیان هەیە رسوومات بخەنە سەر ئەو كەشتییە بازرگانییانەی كە لەگەرووی بابولمەندەب تێپەڕدەبن و رایگەیاند: هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نەدراوەو تێپەڕبوون بەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا بەخۆڕایی دەمێنێتەوە.
ئەم راگەیەندراوە لەدوای راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز دێت كەڕۆژی چوارشەممە بڵاوكرایەوەو تێیدا ئاماژە بەوەدرابوو كەحوسییە هاوپەیمانەكانی ئێران لێكۆڵینەوە لەسەپاندنی رسووماتی تێپەڕبوون دەكەن بۆ ئەو كەشتییانەی لەباشووری دەریای سووردا دەڕوات، ئەوەش هەفتەیەك دوای راگەیاندنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر عەرەبستانی سعودییە.
بەپێی راپۆرتەكەی رۆیتەرز، ئەم پێشنیازە لەكاتی سەردانی نوێنەرانی حوسییەكان بۆ تاران لەمانگی تەمموزدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ كراوە، بەڵام سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كەهیچ خشتەیەكی كاتی بۆ جێبەجێكردنی ئەم رێكارە، رێككەوتنی لەسەر نەكراوە.
سەنتەری هەماهەنگی ئۆپراسیۆنە مرۆییەكان HOCC كە لەلایەن حوسییەكانەوە بەڕێوەدەبرێت رایگەیاند: كە خزمەتگوزاری تێپەڕبوونی ئارام، خزمەتگوزارییەكی ئارەزوومەندانەو بێبەرامبەرە.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتبوو: HOCC پشتڕاستی دەكاتەوە كەهەر كەسێك یان لایەنێك داوای پارە بكات لە بەرامبەر تێپەڕبوون لە گەرووی بابولمەندەب، بەهیچ جۆرێك و لەژێر هیچ ناونیشانێكدا نوێنەرایەتی كۆماری یەمەن یان HOCC ناكات.
دەشڵێت: HOCC داوا لەكۆمپانیاكانی كەشتیوانی دەكات كە هیچ بڕە پارەیەك نەدەن و هیچ زانیارییەك پێشكەشی كەسان یان لایەنە رێگەپێنەدراوەكان نەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

