بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لەبەندەری جەیھانەوە عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێک ئیمزا دەکەن
عیراق 04:23 PM - 2026-08-01
راگەیاندنی وەزارەتی نەوت
کۆبوونەوەی لایەنی عیراقی و تورکی
ئهمڕۆ شەممە 1ی8ی2026
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی لەنێوان بەغداد
و ئەنقەرە ڕاگەیاند، سەبارەت بە بەکارهێنانی هێڵی بۆری نەوت بۆ بەندەری جەیھانی
تورکیا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
ئاڵپ ئەرەسلان بایراکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند: عیراق
و تورکیا رێککەوتنێکیان ئیمزا کردووە سەبارەت بە بەکارهێنانی هێڵی بۆری نەوت بۆ
بەندەری جەیھانی تورکیا، کە ئامانج لێی بەهێزکردنی هاوکاریی نەوتییە لەنێوان
هەردوو وڵات و ئاسانکارییە لە پرۆسەی گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوتی خاوی عیراق.
هاوکات، باسم
محەمەد وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: ڕێککەوتننامەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت تا
ئەو کاتەی ڕێککەوتننامەیەکی چوارچێوەیی فراوان ئامادە دەکرێت، کە چەندین سێکتەری
وەک (کارەبا، سەرچاوەکانی ئاو، نەوت) لەخۆدەگرێت.
پێشتریش، سەلیم
روکابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق، ڕایگەیاندبوو: ئامانج لە ڕێککەوتننامەکە
بەردەوامیدانە بە هەناردەکردنی نەوتی خاوی عیراق لەڕێگەی بەندەری جەیھانی
تورکییەوە و ڕوونیشیکردەوە، ڕێککەوتننامەکە لە لایەنی عیراقییەوە کۆمپانیای
بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) و کۆمپانیای نەوتی باکوور و لە لایەنی تورکیشەوە
کۆمپانیای (بۆتاش) بەشداری تێدا دەکەن.
راشیگەیاند: رێککەوتننامەکە
توانای هەناردەکردنی 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دیاری دەکات و بهدیهێنانی
ئهم بڕەش پەیوەستە بەباشتربوونی بارودۆخی
ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و گەڕانەوەی کۆمپانیا بیانییەکان و دەستپێکردنەوەی
بەرهەمهێنان لە هەرێم، جگه لە گواستنەوەی نەوت لە باشوورەوە بۆ باکوور.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەنێوان لایەنی عیراق و
تورکیادا بەڕێوەچوو، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عیراق: لە کۆبوونەوەکەدا
تاوتوێی ڕێککەوتننامەی گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاوی عیراق لەڕێگەی بۆری عیراق-تورکیاوە
بۆ بەندەری جەیھان کرا، کە ڕێککەوتننامەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت تا ئەو کاتەی
ڕێککەوتننامەیەکی چوارچێوەیی فراوان ئامادە دەکرێت، کە چەندین سێکتەری وەک
(کارەبا، سەرچاوەکانی ئاو، نەوت) لەخۆدەگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

