عەلى زەیدى: رێگە نادەین خاکی عیراق بۆ هێرشکردن بەکاربهێنرێت
عیراق 11:58 PM - 2026-08-01
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
عەلی فالح زەیدی
فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: عەلی فالح زەیدی سەرۆکی
ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەمشەو شەممە 1ى8ى2026 سەرۆکایەتی
کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی
ناوچەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە میانی
کۆبوونەوەکەدا، عەلى فالح زەیدى جەختی لەسەر پێویستی رێگریکردن لە هەر جۆرە
سەرپێچی یان هەڕەشەیەک کردەوە کە لە خاکی عیراقەوە ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ بکرێت،
هەروەها فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی
ئاستەنگەکان و دانانی میکانیزمێکی کارا بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە
یان هەر پێشێلکارییەکی پێشبینیکراو.
ئەوەش خراوەتەڕوو: عەلى فالح زەیدی
دەزگا ئەمنییەکانی عیراقی راسپارد بۆ جێبەجێکردنی یاسا و بەهێزکردنی ئاسایش و
سەقامگیری و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییەکان لە پێناو پاراستنی سەروەریی نیشتمانی
و پەیڕەوکردنی پرەنسیپی دراوسێیەتی باش.
باسى لەوەش کردووە: لە کۆبوونەوەکەدا
ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکان دووپاتکرایەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێک کە
وڵاتانی دراوسێ لە ناوچەکەدا بکاتە ئامانج، جەختیشکرایەوە لەسەر پابەندبوونی
نەگۆڕی عیراق بەوەی رێگە نەدرێت خاکی وڵات ببێتە شوێنی هەڵدان یان رێڕەوێک بۆ
هێرشکردنە سەر وڵاتانی برا و دۆست، ئەمەش لە چوارچێوەی رێزگرتن لە پرەنسیپەکانی
دراوسێیەتی باش و یاسا نێودەوڵەتییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

