لەتیف نێروەیى: چەپکە گوڵەکەى سەرۆک مام جەلال لە PUKMEDIA رەنگدەداتەوە
کوردستان 12:53 PM - 2026-08-03
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیى لێپرسراوى بۆردى راگەیاندنى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئەمڕۆ وێبسایتى PUKMEDIA هەردوو بەشى زمانى فارسى و تورکى کردەوە و لێپرسراوى
بۆردى راگەیاندنیش ئەوەى خستەڕوو: چەپکە گوڵەکەى سەرۆک مام جەلال لە PUKMEDIA رەنگدەداتەوە و خۆشحاڵین تیمە دبلۆماسییەکانى کە لە هەرێمى کوردستانن
وەکو سەرچاوەیەکى گرنگ و جێگاى متمانە مامەڵە لەگەڵ PUKMEDIA دەکەن.
لەو بارەیەشەوە لەتیف نێروەیى لێپرسراوى
بۆردى راگەیاندنى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: کردنەوەى
بەشى تورکى و فارسى بۆ وێبسایتى رەسمى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA هەنگاوێکى گرنگە لەبەرئەوەى زمانى دوو وڵاتى دراوسێ و زلهێزى
هەرێمین، هاوکات ئەم دوو وڵاتە سنورێکى فراوانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە، هەروەها
پەیوەندیەکى فراوانى بازرگانى، ئابورى، کەلتورى، فەرهەنگى و دبلۆماسیمان هەیە.
ناوبراو روونی کردەوە: لە رێگای بەشى فارسی و تورکی PUKMEDIA ئێمە وەک یەکێتی پەیامی رەسمی، سیاسەت، هەڵوێست و دیدگای
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پرسە جۆراوجۆرەکان بە رای گشتی، نوخبەی سیاسی،
میدیایی و دیبلۆماسیی ئەو دوو وڵاتە دەگەیەنین، هەروەک چۆن بۆ ئەوان گرنگە پەیام و
سیاسەتی خۆیان بە زمانی شیرینى کوردی و لە رێگەی تەلەفزیۆن، رادیۆ و میدیای نوێوە
بە گەلی کوردستان بگەیەنن، بۆ ئێمەش گرنگە کە پەیامەکانمان بە زمانەکانی فارسی و
تورکی بە هەردوو وڵاتی دراوسێ بگەیەنین.
لەتیف نێروەیى لێپرسراوى بۆردى راگەیاندنى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشکراى کرد: لە ئایندەیەکى نزیکدا بەشى "رووسى"یش
دەکەینەوە و چەپکە گوڵەکەى سەرۆک مام جەلال لە PUKMEDIA رەنگدەداتەوە،
هاوکات خۆشحاڵین تیمە دبلۆماسییەکانى کە لە هەرێمى کوردستانن وەکو سەرچاوەیەکى
گرنگ و جێگاى متمانە مامەڵە لەگەڵ PUKMEDIA دەکەن.
ئەمڕۆ دوو شەممە 3ى8ى2026 له‌هه‌وڵێكی نوێ‌دا وێبسایتی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA به‌شی
فارسی و توركی كرده‌وه و به‌م هه‌نگاوه‌ش له‌ئێستادا وێبسایته‌كه به
زمانه‌كانی " كوردی
سۆرانی، كوردی كرمانجی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فارسی، توركی" په‌خشی هه‌واڵ و
زانیارییەكانی ده‌كات، هاوكات به‌شێوه‌زاری بادینی-یش په‌یجی فه‌یسبوكی هه‌یه، ئه‌مه
جگه له‌ئه‌وه‌ی له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی وه‌ك (یوتیوب و ئنیستاگرام و ئێكس و
فه‌یسبوك و تلگرام) په‌یج و جهناڵی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا به‌شی رووسی
ده‌كاته‌وه.
له‌م سه‌كۆ میدیاییه‌ى PUKMEDIA هەواڵ و
هه‌ڵوێسته ره‌سمییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه، كه به‌وپه‌ڕی
پرۆفیشناڵی و پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه و راستی و متمانه و رێزگرتن له خوێنه‌رانی
كاره میدیاییه‌كانی ده‌كات و به‌رهه‌مهێنانی میدیایی له راپۆرت و هه‌واڵ و ژانره‌كانی
دیكه‌دا پێشكه‌ش ده‌كات.
وێبسایتی PUKMEDIA له
رۆژی 22ى1ى2003 به بڕیارێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ده‌ستی به‌كاركردن كرد و تائێستاش به‌رده‌وامه، سه‌ره‌تا به زمانه‌كانی كوردی و
عه‌ره‌بی، پاشان چه‌ند زمانێكی دیكه‌ی بۆ زیادكرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

