دانوستانەكانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەستپێدەکاتەوە
جیهان 03:20 PM - 2026-08-04
میدیاکان
دانوستانی پێشووی نێوان ئیسرائیل و لوبنان
ئەمڕۆ 4ی8ی2026
گەڕی حەوتەمی دانوستانەكانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە رۆما دەستپێدەكات و ماوەی
سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و پرسی چەکدانان و ئاشتی هەمیشەیی تاوتوێ دەکرێت.
پەیوەست بە
تەوەری دانوستانەکە، ئەوە تیشك دەخاتە سەر رێگاكانی بەهێزكردنی كاری ئەو ناوچانەی
وەک ئەزمون کاریان تێدا دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی هەوڵی چارەسەركردنی كێشە
سنوورییەكان دەدات، هەروەها بەشداربووانی كۆبوونەوەكەی رۆما پرسی دڵنیابوون لە
داماڵینی چەكی حـ.ـزبوڵا تاوتوێ دەكەن.
هاوکات،
دانوستانەكان باس لە بەدیهێنانی پێشكەوتن بەرەو "رێككەوتنی ئاشتی و ئاسایشی
گشتگیر" دەكەن و رێككەوتنی چوارچێوە دەبێت رێگە بە دەوڵەتی لوبنان بدات
دەسەڵاتی خۆی بەسەر تەواوی باشووردا بسەپێنێتەوە.
هەر لە
دانوستانەکەدا، باس لە لەناوبردنی ژێرخانی پەیوەندیدار بە چەكی حـ.ـزبوڵا دەکرێت،
بەپێی زانیارییەکان، داوا دەکرێت چەكی حـ.ـزبوڵا دەبێت تەنها و تەنها لەژێر
كۆنتڕۆڵی دەوڵەتی لوبناندا بێت.
لە بارەی
بەشداربووانی گەڕی حەوتەمی دانوستانەکان، ئەوە باڵیۆز سیمۆن كەرەم سەرۆكایەتی
وەفدی لوبنانی دەكات، بە بەشداریكردنی باڵیۆز نەدا حەمادە و لێپرسروانی باڵای
مەدەنی و سەربازی، لە بەرامبەردا، وەفدی ئیسرائیلی پێكهاتووە لە یەحیێل لیتەر
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا،و یۆسی درازنین جێگری
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای مەدەنی و سەربازی.
لە هەمان
كاتدا، چاوەڕوان دەكرێت وەفدی ئەمریكی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە، ئەنجومەنی
ئاسایشی نەتەوەیی و وەزارەتی جەنگ (پێنتاگۆن) لەخۆ بگرێت.
سەرچاوەیەكی
دیپلۆماسی ئەمریكی راگەیاندووە، تیمە تەكنیكییەكان كار لەسەر چارەسەركردنی كۆمەڵێك
پرسی پەیوەندیدار بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی چوارچێوە دەكەن.
رۆژی لە 26ی6ی2026
لوبنان و ئیسرائیل دوای 5 خولی دانوستان رێككەوتنێكی چوارچێوەییان ئیمزا كرد،
دەقەكەی كۆمەڵێك خاڵ لەخۆدەگرێت لەوانە: داماڵینی چەكی حـ.ـزبوڵا، كشانەوەی قۆناغ
بە قۆناغی ئیسرائیل لەو خاكانەی لە باشووری لوبنان كۆنترۆڵی كردوون لەگەڵ
بڵاوبوونەوەی سوپای لوبنان لە "ناوچە تاقیكارییەكان".
بەپێی
رێككەوتنی چوارچێوە، وا بڕیارە سوپای لوبنان دوای بڵاوبوونەوەی لە "ناوچە
تاقیكارییەكان" كار بكات بۆ داماڵینی چەكی حـ.ـزبوڵا لەو ناوچانە و
قەدەغەكردنی هەر بوونێكی سەربازیی هەر گرووپێك لە دەرەوەی هێزەكانی حكومەت، بە
شێوەیەك كە ئەمە ببێتە ئەزموونێك بۆ كشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی ئیسرائیل لە
ناوچەكانی تر.
ئەمەش
لەکاتێکدایە،خولی شەشەمی دانوستانەكان بووە هۆی رێككەوتن لەسەر كشانەوەی سوپای
ئیسرائیل لە دەوروبەری شارۆچكەی "زەوتەر غەربیە" كە یەكێكە لە
"ناوچە تاقیكارییەكان" بەپێی رێككەوتنەكە، پێش ئەوەی سوپای لوبنان تێیدا
بڵاوببێتەوە و دوای كارەكانی پشكنین و مینڕێژكردن رێگەی بە دانیشتووانەكەیدا
بگەڕێنەوە ناوچەكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

