کۆماندۆ خزمەتگوزاری پزیشکی و فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەشی زیارەتکاران دەکات
کوردستان 08:28 PM - 2026-08-04
PUKMEDIA
هێزەکانی کۆماندۆ
فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بەدروشمی "لە پێناو خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە" لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق، لە پارێزگای کەربەلا خزمەتگوزاری پزیشکی و فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) کرد.
لە چوارچێوەی بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی و بە ئامانجی قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان تەواوی پێکهاتەکانی عێراق، فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کۆتایی بە هەڵمەتی بەرفراوانی خزمەتگوزاریی پزیشکی و فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) لە ڕێگەی دانانی نەخۆشخانەیەکی (مەیدانی) لەسەر ڕێگەی "حلە – کەربەلای پیرۆز" هێنا.
نەخۆشخانەی مەیدانی "کۆماندۆی کوردستان" لە ماوەی نێوان رۆژانی 23ی تەمموز تا 4ی ئابی 2026 بەردەوام و 24 سەعات لە ئامادەباشیدابوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر بارودۆخێکی لەناکاو و پێشکەشکردنی چارەسەری پێویست بە زیارەتکاران و هاووڵاتیانی سنورەکە.
ئاماری گشتیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەمشێوەیە بوون:
چارەسەر و بەخشینی دەرمان (عیلاج) 12.226 حاڵەت.
پشکنینی پەستانی خوێن (زەخت) 8.352 حاڵەت.
پشکنینی شەکرە 7.940 حاڵەت.
برینپێچی (تەداوی) 3.982 حاڵەت.
شیکاری پێکهاتەکانی خوێن 477 حاڵەت.
دورینەوەی برین 128 حاڵەت.
گواستنەوەی نەخۆش لەسەر ڕێگاکانەوە بۆ نەخۆشخانەی" مەیدانی کۆماندۆ" 8 حاڵەت.
نەخۆشییە پسپۆڕییەکان:
رەوانەکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکانی کەربەلا 10 حاڵەت.
پێوەدانی دووپشک 9 حاڵەت.
جەڵتەی دڵ 2 حاڵەت.
لەبارچوونی کۆرپەلە 1 حاڵەت.
هاوکات، فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە، کە هاوتەریب لەگەڵ ئەنجامدانی ئەرکە ئەمنییە بنەڕەتییەکان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، وەک دامەزراوەیەکی بەرپڕسیار بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆیی، تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکانی لە پێناو خزمەتکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.
بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

