نەتەوە یەكگرتووەكان: داعش هێشتا هەڕەشەیە
عیراق 11:36 AM - 2026-08-06
ميدياكان
ئۆگولگەرین نیازبەردیڤا
نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی دەدات لەوەی كە سەرەڕای بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو بەئامانج گرتنی سەركردە باڵاكانیان، هێشتا داعش وەك هەڕەشەیەكی جددی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ماوەتەوە، چونكە خۆی لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا دەگونجێنێت.
ئۆگولگەرین نیازبەردیڤا، بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سكرتێری گشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەنەتەوە یەكگرتووەكان، پێداچوونەوەی بەڕاپۆرتی 23 هەمینی ئەمینداری گشتی، سەبارەت بەمەترسییەكانی داعش بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی كردو تیشكی خستەسەر هەوڵەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پاڵپشتیكردنی وڵاتانی ئەندام لەڕوبەڕوبوونەوەی ئەم هەڕەشە پەرەسەندووە.
بەگوێرەی راپۆرتەكەش، چەند لایەنێكی سەر بە داعش تواناكانیان بەهێزتر كردووەو ئۆپەراسیۆنەكانیان فراوانتر كردووەو تاكتیكەكانیان پەرەپێداوە.
سوریا و باشووری ئاسیا
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان تیشكی خستەسەر پێشهاتەكانی سوریاو رایگەیاند: كە گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنیی و هەڕەشەكان بەردەوامن، چونكە داخستنی كەمپی ئەلهۆڵ لەمانگی شوباتی ساڵی رابردوودا نیگەرانی ئەمنی جددی لێكەوتەوە، لەكاتێكدا تائێستا شوێنی هەزاران كەس نادیارە.
عیراق
هاوكات سەبارەت بە عیراق رایگەیاند: كە گوشارە بەردەوامەكانی دژە تیرۆر، تواناكانی داعشی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمكردووەتەوە، بەڵام پاراستنی ئەو دەستكەوتانە پێویستی بە دامەزراوەی بەهێزو لێپرسینەوە هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجانەی كەدەتوانن رێگە بە گروپەكە بدەن دەست بە چالاكییەكانی بكاتەوە.
باشووری ئاسیا
لەباشووری ئاسیا خوراسانی داعش، وەك یەكێك لەلقە بەتواناكانی ئەو رێكخراوە ماوەتەوە، بەو پێیەی مەبەست و توانای خۆی نیشان دەدات بۆ پشتیوانیی كردنی هێرشەكان لەدەرەوەی ئەفغانستان، هاوكات سوود لەناسەقامگیریی ناوچەكە وەردەگرێت بۆ وەرگرتنی ئەندامی نوێ و پیلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و پاراستنی چالاكییەكانی.
هاوكاریی نێودەوڵەتی بەپەلە
ئۆگولگەرین نیازبەردیێڤا، ئاماژەی بەوەشكرد: شەڕی دژ بەداعش پێویستی بە هەوڵی بەردەوام و خۆپارێزی و بەهێزكردنی هاوكاریی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و پەسندكردنی وەڵامدانەوەی هەمەلایەنە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەكان هەیە.
پشتگیریی لە قوربانییەكان
پێش رۆژی جیهانی رێزگرتن لە قوربانیانی تیرۆر كە دەكەوێتە 21ی ئاب و تەوەری ئەمساڵیش "چاكبوونەوە لەڕێگەی یادەوەرییەوە"یە، خاتوو نیازبەردیێڤا رێزی لەقوربانیان و رزگاربووانی دەستی تیرۆر لەسەرانسەری جیهان گرت و وتی: ئازایەتی و خۆڕاگرییان بیرخستنەوەیەكە بۆ ئەوەی كە تیرۆر چەندە كاریگەریی لەسەر خەڵك هەیە.
وتیشی: بوێری و خۆڕاگری ئەوان بیرهێنانەوەیەكە بۆ ئەوەی كە تیرۆر چەندە كاریگەریی لەسەر خەڵك هەیە، هەروەها پێویستە بەرپرسیارێتی بەكۆمەڵمان بەرامبەر بەو كەسانە هەبێت كە ژیانیان بۆ هەمیشە بەهۆی توندوتیژی تیرۆریستییەوە گۆڕاوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

