دەستەی ناوچە كوردستانییەكان بۆ پارێزگاری كەركوك: دەستوورو ماددەی 140 نەخشەڕێگای چارەسەرن
کوردستان 01:56 PM - 2026-08-06
PUKMEDIA
كەركوك
دەستەی ناوچە كوردستانییەكان لێدوانەكانی پارێزگاری كەركووك رەت دەكاتەوەو لەڕاگەیەنراوێكدا جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەستوور بنچینەی سەرەكیی سیستمی حوكمڕانییە لە عیراقی نوێداو پابەندبوون پێوەی، رێزگرتنە لە ئیرادەی تەواوی پێكهاتەكان.
دەقی راگەیەندراوەكە:
بنچینەی سەرەكی سیستەمی حوكمڕانی لەعیراقی نوێدا دەستوری وڵاتە، كە بۆتە پەیمانێكی ڕاستەقینەو گەلانی عیراق بە تەواوی جیاوازێكانیانەوە وەك شانازییەكی گەورەی تێكۆشانیان دژی دیكتاتۆری ئاماژەی بۆ ئەكەن، پابەند بوون بەم دەستوورە تەنها پابەندیەكی یاسایی و دەستگرتن نییە بەو دەسكەوتانەی كەبەدیهاتوون، بەڵكو رێزگرتنە لەئیرادە گەلانی عیراق، خەڵكی كوردستانیش وەك پێكهاتەیەكی گرنگی ئەم وڵاتە بە بایەخێكی زۆرەوە وێڕای تێبینییەكانی دەستی بەم بنەما بنچینەیەوە گرتوەو وەك بەری خەباتێكی دورودرێژی وێنای ئەكات، مادەی 140ی دەستووریش وەك دیاترین نەخشە رێگای خۆی بینوە بۆ چارەسەركردنی كێشەیەكی دێرینی نیشتیمانەكەی، ئەویش پرسی ناسنامەی رووبەرێكی بەرفراوانی خاكەكەیەتی لە عیراقدا، پێمان وایە دەستوور رێگایەكی هاوسەنگی بۆ داڕشتووین بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی ئەم پرسە لە چوارچێوەی عیراقی فیدڕاڵدا، بۆیە هەر جۆرە لێدوانێكی نادەستووری لەلایەن پارێزگاری كەركوكەوە كە پێچەوانەی دەستوور بێت جگە لەوەی رەتی دەكەینەوە بە پێویستیشی ئەزانین لەم قۆناخە هەستیارەدا جەنابی پارێزگا گیانی پێكەوە ژیانی راستەقینە لەشارەكە زاڵبكات و خۆی بەدووربگرێت لەبەكارهێنانی دەستەواژەیەك كە پێچەوانەی دەستورو ئیرادەی راستەقینەی گەلانی عیراق بێت، لێدوان و دیداری نادەستوری رووبەری بێ متمانەی فراوان ئەكات و تەركیزیش لەسەر پرسە خزمەتگوزارێكان لا ئەدات ،كە ئەمڕۆ كەركوك لە هەمووكات زیاتر پێویستی پێیەتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

