دەستەی کەشناسی عیراق: 102 بوومەلەرزە لە مانگی تەمووزدا تۆمارکراون
عیراق 05:43 PM - 2026-08-06
راگەیاندنی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی
زۆربەی بوومەلەرزەکان لە پارێزگای کەرکووک روویانداوە
دەستەى گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق، راپۆرتی مانگانەی
تایبەت بە جووڵەی بوومەلەرزە و نەخشەی چالاکییە زەمینییەکانی بۆ مانگی تەمووزی 2026
بڵاوکردەوە، کە لەم
مانگەدا بە کۆی گشتی (102) بوومەلەرزەی تۆمارکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی راپۆرتەکە کە دەست PUKMEDIA کەوتووە،
لەم مانگەدا بە کۆی گشتی (102) بوومەلەرزەی تۆمارکردووە، لەو ژمارەیە، (57)
زەمینلەرزە لەناو خاکی عیراق و (45) بوومەلەرزەکەی دیکە لە دەرەوە و لە ناوچە
سنوورییەکاندا روویان داوە.
سەبارەت بە هەژاندنەکانی دەرەوەی سنوور، (29) بوومەلەرزە لەناو خاکی
ئێران و لە پارێزگاکانی (ئیلام، لۆڕستان، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجان) بوون،
هاوکات (16) بوومەلەرزە لەناو خاکی تورکیا و لە ناوچەکانی (وان، شەرناخ و
جۆڵەمێرگ)ی نزیک سنووری عیراق تۆمارکراون.
لە رووی گوڕ و قووڵییەوە، راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە گوڕی
بوومەلەرزەکان لە نێوان (1.1 تا 5.3) پلە بە پێوەری رێختەر بووە و قووڵیی ناوەندی روودانیان
لە نێوان (6 تا 36) کیلومەتردا گۆڕاوە.
زۆرترین چالاکیی زەمینی لەناو خاکی عیراقدا لە پارێزگای کەرکووک چڕبوەتەوە
کە (32) بوومەلەرزەی تێدا تۆمارکراوە (بە تایبەت لە ناوچەی داقووق)، دوای ئەو
پارێزگای سلێمانی بە (8) بوومەلەرزە لە ناوچەکانی (کەلار، دەربەندیخان و
شارباژێڕ)، پارێزگای دیالە بە (5) بوومەلەرزە لە خانەقین دێن.
لە پارێزگای هەولێر (4) بوومەلەرزە لە ناوچەکانی (کۆیە، چۆمان و
شەقڵاوە) و لە پارێزگای نەینەوا (4) بوومەلەرزە لە (تەلكێف، شەنگال و حەزر)
تۆمارکراون، هەروەها لە هەر یەک لە پارێزگاکانی واست (کوت)، میسان (عەمارە)، بەسرە
(قوڕنە) و زیقار (رفاعی) یەک بوومەلەرزە دەستنیشانکراوە.
راپۆرتەکە جەختی لەوە کردوەتەوە کە ناوچەکانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای
عیراق بە تەواوی لەم مانگەدا خاڵی بوون لە هەر چالاکییەکی زەوی، ئەمەش رەنگدانەوەی
سروشتی جووڵەی پلێتی عەرەبییە کە تێیدا مەترسی و چالاکییەکان بەرەو ناوچەکانی
بەریەککەوتنی کیشوەری لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتدا زیاد دەکەن.
لە کۆتاییدا راپۆرتەکە دووپاتیدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی دانیشتووانی
پارێزگای کەرکووک بە روونی هەستیان بەم زەمینلەرزانە کردووە، بەڵام خوشبەختانە هیچ
زیانێکی گیانی یان مادیی ئەوتۆیان لێنەکەوتوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە چین خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت
10:43 PM - 2026-08-24 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بژاردەی گفتوگۆ بنەمای سەقامگیرییە
08:17 PM - 2026-08-24 -
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە
07:50 PM - 2026-08-24 -
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
04:48 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
09:15 PM - 2026-08-24
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
04:51 PM - 2026-08-24
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
01:06 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24







دابەزێنە

