لەوەڵامی داواکاریی فراکسیۆنی یەکێتی، کۆمپانیایەکی نەوت هەلی کار بۆ کەرکوکییەکان دابین دەکات
کوردستان 08:56 PM - 2026-08-06
PUKMEDIA
بەشێک لە کۆبونەوەکە
نوێنەرانی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوت گفتوگۆدەکەن بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ خەڵکی شاری کەرکوک.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: هاوبەش لەگەڵ پەرلەمانتار هەڵۆ جەباری لەگەڵ زەید ئەلیاسری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بی پی بەریتانی لە عێراق کۆبوینەوەو گفتوگۆمانکرد لەسەر کارەکانی کۆمپانیاکە لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک.
وتیشی: لە دیدارەکەدا جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە خەڵکی پارێزگای کەرکوک و کۆمپانیا لۆکاڵییەکان سوودمەندبن لە کارەکانی کۆمپانیای بی پی لە کەرکوک، لەڕێی دروستکردنی هەلیکارو پێدانی پڕۆژە بە کۆمپانیاکانی کەرکوک.
ئاماژەی بەوەشکرد: زەید ئەلیاسری بەڵێنی دا ڕەچاوی داواکارییەکەمان بکات و خەڵک و پارێزگای کەرکوک بە گشتی سوودمەندبن لە کارکردنی ئەو کۆمپانیایە، بەتایبەت کە لەگەڵ دەستپێکردن بە کارەکانیان ساڵانە 10 ملیۆن دۆلار تەرخان دەکەن بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە کەرتە جیاوازەکان و بە ئامانجی پێشخستنی کۆمەڵگە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

