له‌یادی راگرتنی شه‌ڕی عیراق و ئێران دا
عیراق 02:12 PM - 2026-08-08
ویکیپیدیا
شەڕی عیراق و ئێران
ئەمڕۆ 8ی8ی2026، سی و هەشت ساڵ تێده‌ڕێت به‌سه‌ر راگرتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عیراق و ئێران، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر لە نیو ملیۆن سه‌ربازی هه‌ردوو وڵات بوونه قوربانی.
شه‌ڕی ئێران و عیراق (ئه‌یلوولی 1980 بۆ ئابی 1988 ) شه‌ڕێكی چه‌كداری بوو له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عیراق، کە ماوه‌ی 8 ساڵ به‌رده‌وام بوو، ئه‌م شه‌ڕه له ئێران به ناوی به‌رگری پیرۆز، شه‌ڕی سه‌پێندراو و شه‌ڕی ھه‌شت ساڵه (به فارسی: دفاع مقدس، جنگ تحمیلی، جنگ هشت ساله) و له‌عیراق-یش به‌ناوی (قادسییه‌ی سه‌دام و شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو) ده‌ناسێنرێت.
شكستی عیراق به ھه‌ڵسوكه‌وت كردن به زه‌ویه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی شه‌توڵ عه‌ره‌ب و سود وه‌رگرتن له جودا خوازی عه‌ره‌ب له‌پارێزگای خوزستان.
ئه‌م شه‌ڕه سه‌ره‌تا به ھێرشی ھێزه‌كانی سه‌دام (سه‌رۆك كۆماری ئه‌و سه‌رده‌می عیراق) بۆ سه‌ر ئیران ده‌ستیپێكرد، له كاتی ھێرشه‌كه‌دا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تازه سه‌ركه‌وتبوو و دۆخی ئه‌رته‌شی ئێران زۆر شێواو و ئاڵۆز بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه عیراق له دۆخێكی باش‌دا بوو، باری ئابووری له گه‌شه‌كردندا بوو، كه سه‌دام ویستی بۆ ئه‌وه ببێته وڵاتی یه‌كه‌می ناوچه، ھه‌روه‌ھا بۆ ئه‌وه كه په‌ره بداته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و به‌م شێوه كامی له ئاڵۆزی ئێران گرتبیت. له لایه‌كی دیكه‌وه ئێران، ئنقلابێكی ئیدێۆلۆژیكی كردبوو و ده‌یویست ئه‌م شۆڕشه په‌ره بداته سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆی به تایبه‌ت عیراق كه كه‌مینه‌یه‌كی زۆر گه‌وره شیعه‌ی ھه‌بوو.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆتایی ھێنان به‌م شه‌ڕه له ساڵی 1987 دا بڕیارنامه‌ی ژماره 598ی ده‌ركرد. به‌ڵام ئه‌م بڕیارنامه‌ی ھه‌تا ساڵی 1988 نه‌ھاته كایه‌وه. له دوای سوڵح ئێران و عیراق گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر سنووره پێشووه‌كانیان كه به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له ساڵی 1975 دیاری كرا بوو، ھه‌تاكوو ساڵی 2003 ئاخرین سه‌ربازانی به دیلگراوی دوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه پێكه‌وه ئاڵوگۆر كران.
ئه‌م شه‌ڕه گیانی نیو ملیۆن سه‌ربازی ھه‌ر دوو لای گرت، زیانێكی گه‌وره‌ی تووشی ھه‌ر وڵات كرد، به‌ڵام له ئاكامدا ھیچ سنوورێك جێبه‌جی نه‌بوو. له‌م شه‌ڕه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر بوونه قوربانی به‌كارھێنانی چه‌كی كیمیایی و چه‌ندین ڕووداوی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵكوژی (وه‌كوو: كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه) تێدا ڕوویدا. له‌م شه‌ڕه‌دا شاره كوردنشینه‌كان چه‌ندین جار بۆمباران كران و خه‌ڵكێكی زۆر بوونه قوربانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە چین خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت
10:43 PM - 2026-08-24 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بژاردەی گفتوگۆ بنەمای سەقامگیرییە
08:17 PM - 2026-08-24 -
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە
07:50 PM - 2026-08-24 -
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
04:48 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
09:15 PM - 2026-08-24
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
04:51 PM - 2026-08-24
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانی‌دا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
01:06 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانی‌دا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24







دابەزێنە

