یەکەم کاروانى ئاوارەکانى سەرێ کانى بۆ زێدى خۆیان دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:47 AM - 2026-08-10
ANHA
ئاوارەکان خۆیان بۆ گەڕانەوە ئامادە دەکەن
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان حکومەتی راگوزەرى سوریا و
هەسەدە، یەکەم کاروانی ئاوارەی سەرێ کانی لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانەوە
بەرەو شارەکەی خۆیان بەڕێکەوتن، ئەمەش دوای حەوت ساڵ لە ئاوارەییان بەهۆی
هێرشەکانی ساڵی 2019ی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی هاوپەیمانی.
ئەمڕۆ دوو شەممە 10ی ئابی 2026، لە یەکەم کارواندا سەدان خێزانی سەرێ
کانی لە شارۆچکەی حەسەکەى رۆژئاڤای
کوردستان دوای حەوت ساڵ لە ئاوارەیی دەستیان
بە گەڕانەوە بۆ شارەکەی خۆیان کرد، ئەمەش هەنگاوێکى
زەمینەسازیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەی زیاتر بۆ سەر ماڵوحاڵ و گوندەکانی خۆیان.
ئاوارەکانی سەرێ کانی لە دوێنێ یەکشەممە(9ى8ى2026)ەوە دوا
ئامادەکارییەکانیان بۆ گەڕانەوە دەستپێکردبوو، خێوەتەکانیان هەڵدەگرت و کەلوپەل و
پێداویستییەکانیان کۆدەکردەوە بۆ بەجێهێشتنی کەمپەکان و بەڕێکەوتن بەرەو ناوچەکانی خۆیان.
هەزاران هاووڵاتی دانیشتوانی سەرێ کانی دوای هێرشی سوپای تورکیا و
گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی لە 9ی تشرینی یەکەمی 2019 ئاوارە ببوون.
زەهرە سەمعۆ بەڕێوەبەر لە لیژنەی ئاوارەکانی سەرێ کانی رایگەیاند:
ناوی ئاوارەکان تۆمارکراوە و پسووڵەی داراییان پێدراوە وەک هاوکارییەک بۆ
دابینکردنی پێداویستییەکانیان و نۆژەنکردنەوەی ماڵە وێرانبووەکانیان و ئۆتۆمبێل بۆ
گواستنەوەی ئاوارەکان دابینکراوە.
تۆمارکردنی ناوی ئەو ئاوارانەى کە ئارەزومەندی گەڕانەوەن بەردەوام
دەبێت و لە دوێنێ-وە لەناو شارەکانی دێرک، دەرباسیە، تەل تەمر و عامودا
دەستپێکراوە و لە رۆژانی داهاتوودا شارە گەورەکانی وەک قامیشلۆ و حەسەکەش
دەگرێتەوە.
بڕیاربوو یەکەم کاروان کە زیاتر لە 600 خێزانی تێدابوو لە پێنج شەممەی
رابردوو (6ی ئاب) بەڕێبکەوێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەکارییەکانی هەندێک
لە خێزانەکان بۆ کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانیان، پرۆسەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتنی 29ی کانونی
دووەمی نێوان حکومەتی راگوزەر و هێزەکانی سوریاى دیموکرات (هەسەدە) دێت، کە
بەندەکانی زامنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و گەڕانەوەی سەقامگیری
دەگرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

