وتەبێژی حكومەتی عیراق: مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە
عیراق 03:21 PM - 2026-08-10
ميدياكان
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق
وتەبێژی حكومەتی عیراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران كە مووچەكانیان دەستەبەركراوەو دەنگۆی دابەشكردنی مووچە بە 40 رۆژ جارێك رەتدەكاتەوە، هاوكات رایدەگەیەنێت: بەغداد هیچ زانیارییەكی پێشوەختەی لەسەر بۆردومانەكانی ئەمریكاو سعودیە بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی نەبووەو لەسەر ئەو پرسە یاداشتێكی ناڕەزایی دەدەنە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئەمڕۆ دوو شەممە 10ی 8ی 2026، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكومەت هیچ زانیاری یان ئاگادارییەكی پێشوەختەی لەبارەی بۆردومانەكەی سعودیەو ئەمریكا بۆسەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی نەبووەو سەرۆكوەزیرانی عیراق، وەزارەتی دەرەوەی راسپاردووە بۆ بەرزكردنەوەی یاداشتێك بۆ ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەبۆردومانەكە.
راشیگەیاند: مووچەی مووچەخۆران دەستەبەركراوەو ئەو دەنگۆیانەی دەوترێن 40 رۆژ جارێك مووچە دابەشدەكرێت دوورن لەڕاستییەوە، چونكە حكومەت، سەرەڕای قەیرانی ئابووری، تائێستا پەنای بۆ قەرزی دەرەكی نەبردووە، هاوكات وەزارەتی دارایی عیراق و بانكی ناوەندی كاردەكەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی.
ئەوەشی خستەڕوو: گفتوگۆكان بۆ نەهێشتنی ئاستەنگ لەبەردەم پڕۆسەی كۆكردنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەتدا بەردەوامن و دەوڵەت سوورە لەسەر كۆكردنەوەی ئەو هێزانە لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا.
لەبارەی دۆسیەی دەستپاكی و دژایەتیكردنی گەندەڵی، حەیدەر عەبودی رایگەیاند: هەڵمەتی دژایەتیكردنی گەندەڵی بەردەوامەو ئەو كەسانە دەكاتە ئامانج كە لەداهاتی هاووڵاتیانی عیراق سوودمەند بوون، بۆیە دادگاو حكومەت پەیامیان بۆ ئینتەرپۆڵ و وڵاتانی بیانی ناردووە، بۆئەوەی ئەو گەندەڵكارانەی لەلایەن دادگاوە داواكراون بگەڕێندرێنەوە بۆ عیراق.
سەبارەت بەهەڵوێستی عیراق لەسەر پێشهاتە هەرێمییەكان، رایگەیاند: هەڵوێستی عیراق روونەو نابێتە بەشێك لەجەمسەربەندییەكان و پشتیوانیی لەهەر هاوكارییەكی سیاسی یان ئابووری دەكات.
وتەبێژی حكومەتی عیراق ئەوەشی خستەڕوو: كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بۆ پاراستن و بەهێزكردنی سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانی، هاوكات هەماهەنگییەكی ئەمنی و سەربازیی رێكخراو هەیە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو شوێنانەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بەكاردەهێنرێن تا 30ی ئەیلوول.
لەكۆتاییدا جەختی كردەوە كەڕوانگەی حكومەت سەبارەت بەكۆكردنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەتدا هەڵوێستێكی یاساییەو ئامانجی پاراستنی سەروەت و سامانی گەلی عیراق و دڵنیایيدانە بەوڵاتانی دراوسێ، كەعیراق نابێتە رێڕەوێك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دیكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

