پێنووسەکەی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی پێ ئیمزاکرا بەخشرایە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە
کوردستان 05:18 PM - 2026-08-10
تایبەت
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و دادوەر ئاسۆ محەمەد
مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە بە دروشمی (تا لەیادمان نەچێت) پێنووسی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی نوگرەسەلمان دەپارێزێت.
لەمیانی ئەو رێورەسمەدا کەلەمۆزەخانەی ئەنفال بەڕێوەچوو، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پێنووسەکەی لەدادوەر ئاسۆ محەمەد وەرگرت کە بۆ ئیمزاکردنی بڕیاری لەسێدارەدان و سزادانی جەلادەکەی نوگرەسەلمان لەسەر تاوانەکانی ئەشکەنجەدان و کوشتن و زیندە بەچاڵکردنی سەدان ژن و پیاو و منداڵی بێتاوانی کورد لەشاڵاوەکانی ئەنفالدا، بەکارهات.
دوای رادەستکردنی، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێنوسەکەی دادوەر سەعد خەزعەل لامی، سەرۆکی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق کەلە 14 ی 5ی 2026 دا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ عەجاج ئەحمەد حەردان پێ ئیمزا کرد، بەخشییە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە بۆ پاراستنی لەنێو مۆزەخانەی ئەنفال وەک یەکێک لەبەڵگە گەواهیدەرەکانی دڕندەیی تاوانبارانی دۆسیەی شاڵاوەکانی ئەنفال و سەرانی رژێمی لەناوچوو.
لەبارەی رێورەسمەکەوە خاتوو شاناز رایگەیاند: ساڵەهای ساڵە کەسوکار و قوربانیانی ئەنفال و هەمومان چاوەڕێی بەسزاگەیاندنی ئەو کەسانەین کەبەو شێوە دڕندانە و نامرۆڤانەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کوردا کردوە، وتیشی سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە ئەکەم لە بەغدا و کوردستان کەتوانیان پێکەوە کارێکی وا بکەن کە عەجاج بەسزای خۆی بگات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

