riklam

سیمینارى براندی ئۆتۆمبێلە چینییەکان لە زانکۆى سلێمانى بەڕێوەدەچێت

کوردستان 10:51 AM - 2026-08-11
سیمینارى براندی ئۆتۆمبێلە چینییەکان لە زانکۆى سلێمانى PUKMEDIA

سیمینارى براندی ئۆتۆمبێلە چینییەکان لە زانکۆى سلێمانى

زانکۆی سلێمانی

سبەینێ لە زانکۆى سلێمانى سیمینارێک سەبارەت بە براندی ئۆتۆمبێلە چینییەکان بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا باس لە ئاڵنگارییەکان، کێشە و گرفتەکانیان دەکرێت.

سبەینێ چوار شەممە 11ى8ى2026 سەنتەری لێکۆڵینەوەی چین لە زانکۆی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی شوورای مەزن هەروەها کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری میللی چین لە هەولێر سیمینارى براندی ئۆتۆمبێلی چینیەکان رێکدەخات.

سیمینارەکە سەعات 3:30 دەقیقە لە "هۆڵەکانی کۆنگرێس"ى کەمپى نوێى زانکۆى سلێمانى بەڕێوەدەچێت.

ئەم سیمینارە سەبارەت بە گەشەکردنی ئۆتۆمبێلە چینییەکان لە بازاڕی هەرێمی کوردستان دەدوێت، هەروەها لە سیمینارەکەدا تیشک دەخرێتە سەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم گەشەسەندنی ئۆتۆمبێلە چینییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها کێشە و گرفتەکانیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket