riklam

پاکستان: ئەمریکا و ئێران لە رێککەوتنی ئاشتی نزیکن

جیهان 05:24 PM - 2026-08-11
گەرووی هورمز AP

گەرووی هورمز

وەزیری بەرگری پاکستان، ئاشکرای دەکات، ئەمریکا و ئێران لە رێککەوتنی ئاشتی نزیکن و دووپاتیشی دەکاتەوە: ئاشتی سودی بۆ ناوچەکە هەیە،کردنەوەی رێڕەوێکی نوێ لە گەروی هورمز پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

خواجە محەمەد ئاسیف وەزیری بەرگری پاکستان، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی بلۆمبێرگ، ئاشکرای کرد: جارێکی دیکە، رێککەوتنێکی ئاشتی لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئارادایە و کارەکانیش بۆ ئەو ئاراستەیەن.

وتیشی: لە دوو رۆژی رابردوودا، هەموو ئاماژەکەن بەو ئاڕاستەیە بوون، کە ئەو دوو وڵاتە لە گەیشتن بۆ رێککەوتنی ئاشتی نزیکن.

ئەم لێدوانە، دوای ئەوە دێت، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند: پێویستە ئێران قەرەبووی ئەمریکا بکاتەوە،ئەمەش مەرجی سەرەکی دانوستانی ئێمەیە، ئەم لێدوانەی ترەمپ هاوشێوەی داواکاریی ئێرانە، کە داوای قەرەبووی زیانەکانی جەنگ دەکاتەوە.

ترەمپ لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاویکردووتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: قەرەبووکردنەوە هەموو کوژراو و بریندارەکان دەگرێتەوە، کە بە مووشەکی ئێران کوژراون، هەروەها پێویستە قەرەبووی کەسوکاری ئەو کوژراوانە بکرێتەوە، کە لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.

 لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی میهری ئێران بڵاویکردووە، ئەمڕۆ محسین رەزا نەقوی وەزیری ناوخۆی پاکستان گەیشتە ئێران، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی دانوستانی ئاشتی بکەن.
هاوکات، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان، باسیان لە دانوستانی عومان کرد، بۆ کردنەوەی رێڕەوێک لە گەروی هورمز بۆ تیپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان.

هەر پەیوەست بەو پرسە، ماجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، رایگەیاند: دانوستانی نێوان دەسەڵاتدارانی عومان و ئێران، پەیوەست بە گەروی هورمز گەیشتووەتە ئاستێکی پێشکەوتوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket