ئەمڕۆ خۆرگیرانی تەواوەتی روودەدات
جیهان 09:14 AM - 2026-08-12
Reuters
خۆرگیران
ئەمڕۆ 12ی8ی2026، دیاردەی خۆرگیرانی تەواو ڕوودەدات و لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا بە ڕێژەی سەداسەد دەبینرێت، شارەزایەکی کەشناسیش ئاشکرای دەکات: ساڵی داهاتوو دیاردەیەکی دیکەی خۆرگیران عیراق و هەرێمی کوردستان روودەدات.
ئەمڕۆ ملیۆنان دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا خۆیان بۆ پێشوازیکردن لە
ڕووداوێکی گەردوونی دەگمەن ئامادە دەکەن، ئەویش ڕوودانی خۆرگیرانی تەواوە کە لە
ساڵی 2006ەوە ناوچەکە بەخۆیەوەی نەدیوە، لەم ڕووداوەدا بەشێکی زۆری ناوچەکانی
ئیسپانیا لە دەمەو ئێوارەدا دەکەونە ناو تاریکییەکی نائاساییەوە و خۆرگیرانی تەواو
لەو وڵاتە روودەدات، هاوکات سەعات 5:00 ی دوانیوەڕۆ بەکاتی گرینج، خۆرگیران لەگرینلاند و
ئایسلاند روودەدات.
هاوکات، دانیشتووانی زۆربەی ناوچەکانی ئەوروپا، کەنەدا، باکووری ئەمریکا
و باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقا دەتوانن خۆرگیرانی نیوە ببینن.
ماوەی خۆرگیرانی تەواو لە ئیسپانیا پێش ئاوابوونی خۆر لە دوو دەقیقە تێپەڕ ناکات، لە کاتێکدا لە ڕوسیا و گرینلاند کەمێک زیاتر دەخایەنێت. بەڵام
قۆناغەکانی خۆرگیرانی نیوە نزیکەی سەعاتێک و 45 دەقیقە بەردەوام دەبن.
دیاردەی خۆرگیران، لە عیراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە هەستی
پێناکرێت، بەڵام ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: خۆرگیرانی
داهاتوو لە 2ی8ی2027،ڕوودەدات، کە بە شێوەی تەواو لە وڵاتانی سعودیە و باکووری
ئەفریقا دەبینرێت، هەروەها بە شێوەی نیمچەیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
دەردەکەوێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

