دەست بەڕێكارەكانی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكرێت
کوردستان 02:27 PM - 2026-08-13
PUKMEDIA
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، گشتاندنێكی بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەكان بە وەزارەت دەركردو تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، كە رێكارە كارگێڕییەكانی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، گشتاندنێكی بە ژمارە 3175 ئاڕاستەی گشت وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەكان بەوەزارەت كردووەو ئیمزای ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێمی لەسەرە، ئاماژە بەوەكراوە: پەیویست بە گرتنەبەری ڕێكاری دروست بەمەبەستی هەژماركردن و پلەبەرزكردنەوەی سەرجەم فەرمانبەران لە پلە (10) بۆ پلە (1) بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (21)ی ساڵی 2008 كە پاڵپشت بە یاسای مووچەی فەرمانبەران و كەرتی گشتی ژمارە (22) ساڵی 2008، بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە لە رێكەوتی 1ی1ی2016 ەوە شایستەی پلەبەرزكردنەوە بوون، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی هەرێمەوە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (56) لە 21ی 12ی 2015 وە ڕێنمایی دارایی ژمارە 11ی ساڵی 2016 پلە بەرزكردنەوەیان ڕاگیراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: بۆ ئەم مەبەستە لەگشتاندنماندا بەپێی خشتەكانی هاوپێچ دەستبەجێ رێكارەكانی پلە بەرزكردنەوە دەستپێبكەن، بەجۆرێك پلەبەرزكردنەوەی پلەكانی (10 تاكو 4) لە دەسەڵاتی وەزارەت و فەرمانگەكان نەبەستراوە بەوەزارەت دەبێت بەپێی گشتاندنی دارایی ژمارە (2)ی ساڵی (2009) بەمەرجێك لەڕێگەی لێژنەیەكی تایبەت بێت، لەدیوانی وەزارەت یان فەرمانگەو پلەكانی (1, 2, 3) لەدەسەڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجەیە / ب.میلاكات ) دەبێت.
لە گشتاندنەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: بەپێی ئەو مەرج و ڕێكارانەی لەیاساو ڕێنمایی ئاماژە پێكراوی سەرەوە هاتووە بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە گشت لایەنەكان تا رێكەوتی 1ی 10ی 2026، لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم گشتاندنەوە كارەكان ئەنجامبدەن تاكو كاری پیشینەمان بێت بەمەبەستی جێگیر كردنی مافی فەرمانبەران و بتوانن ماف و شایستە داراییەكانی خۆیان وەربگرن لەحكومەتی عیراقی فیدراڵ، بەپێچەوانەوە وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بەوەزارەت بەرپرسیارێتی یاسایی و كارگێڕی و دواكەوتنەكە دەگرنە ئەستۆ .
لەكۆتاییدا ئەوەشخراوەتەڕوو: بفەرموون بەگرتنەبەری ڕێكارە كارگێڕییەكان بۆ پلە بەرزكردنەوە بەم شێوەی كە لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە بەپێی خشتەكانی هاوپێچ بۆ ئەوەی حكومەتی فیدراڵ پابەند بكرێت بەدابینكردنی جیاوازی مووچەو دەرماڵەو شایستە داراییەكانی ڕابردوو، هەروەها جێبەجێكردنی ئەوە پڕۆسەیە راستەوخۆ دەبێتەهۆی پێداچوونەوە و كاراكردنەوەی سەرمووچەی ساڵانە كەپێشتر بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (269 لە 2ی 5ی 2025 ڕاگیرابوو .
PUKMEDIA
دەقی گشتاندنەكە:
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

