لیژنەی دارایی: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی 2027 کردووە
عیراق 04:30 PM - 2026-08-14
ئاژانسەکان
بەشێک لەکۆبونەوەکە
لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی راستەوخۆ دەستی بە ئامادەکارییەکانی دارشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027 کردووە، هاوكات ئاشکرای کرد کە هەفتەی داهاتوو یاسای بەخشین و قەرزکردن لە پەرلەمان دەخوێنرێتەوە.
ئێخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردوە: لە سەردانێکدا بۆ لای سەرۆک وەزیران رێککەوتن لەسەر چەندین پرسی گرنگ کراوە، لەوانەش ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.
روونیشی کردەوە: وەزارەتی دارایی ستراتیژیەتی بودجەی بە بەشداری لیژنەی دارایی، چەند وەزارەتێک و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە.
دلێمی باسی لەوەش کرد: بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، پێویستە تاوەکو 15ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجە بگاتە پەرلەمان، بە مەبەستی رێکخستنی سەقامگیریی دارایی، دیاریکردنی نرخی دۆلار، نرخی بەرمیلی نەوت و میکانیزمەکانی هەناردەکردن.
سەبارەت بە دامەزراندن و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گردبەست، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونی کردەوە: بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتەوە وڵات لە بارودۆخێکی دارایی سەختدایە، بەڵام هیواخوازن کێشەی پلەبەرزکردنەوە و موچەی فەرمانبەران لە ناو بودجەی نوێدا چارەسەر بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

