riklam

ئاگرەکەی ئەڵمانیا ماڵ بە زیاتر لە 2000 کەس چۆڵ دەکات

جیهان 07:58 PM - 2026-08-14
بەشێك لە ئاگرەکە ئاژانسەکان

بەشێك لە ئاگرەکە

لە ئەنجامی شەپۆلێکی قورسی گەرما و کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە فەرمانیان بە نزیکەی دوو هەزار کەسی دانیشتووی گوندی "گای" لە ویلایەتی باکووری ڕاین-ڤێستفالیا کردووە ناوچەکەیان چۆڵ بکەن.

هۆکاری ئەو فەرمانی چۆڵکردنە ئەوەیە کە  ئاگرەکە تەنها ٣٠٠ مەتر لە ماڵەکانەوە دوور بووەوە.

لە دوانیوەڕۆی پێنجشەممەوە تاوەکو دەستپێکی چۆڵکردنەکە، زیاتر لە ٢٥ هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەکە سووتاون و شارەوانیی ناوچەکەش باری لەناکاوی گەورەی ڕاگەیاندووە.

هاوکات داواش لە هاووڵاتییان کراوە کە بەهۆی دووکەڵی چڕەوە دەمامک بەکاربهێنن و ڕوو لە سەنتەرەکانی حەواندنەوە بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket