بوومەلەرزەیەکى بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند
جیهان 09:12 AM - 2026-08-15
CNN
وێنەیەکى دواى بوومەلەرزەکە
دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە
گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری رێختەر کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیای هەژاند،
ئاژانسە رەسمییەکان هۆشداریی تسۆنامییان راگەیاند و دانیشتووانی ناوچە
کەناراوییەکانیان ناچار کرد بەرەو شوێنە بەرزەکان هەڵبێن، هاوکات بە پێی ئامارە
سەرەتاییەکان گیانلەدەستدانی پێنج کەس پشتڕاستکراوەتەوە.
بوومەلەرزەیەکى بەهێز بەگوڕی 7.7 پلە
بە پێوەری رێختەر کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیای هەژاند و ئاژانسی کەشناسی
هۆشداریی تسۆنامی بۆ دانیشتووانی دوورگەی فلۆرێس راگەیاند و ناوچە کەناراوییەکان
چۆڵکران.
گیانلەدەستدانی پێنج کەس لە
ناوچەکەدا پشتڕاستکراوەتەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان و چەندین پاشلەرزەی بەهێز
کە گەورەترینیان 6.1 پلە بووە، ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەیان هەژاندووە.
ئەم بوومەلەرزەیە کە لە قووڵاییەکی کەمدا روویداوە، دۆخی شڵەژانی لە
بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دروستکردووە و لەرزینێکی بەهێز لە دیوارەکانی نەخۆشخانەی
شارۆچکەی ماومێرێی لە دوورگەی فلۆرێس روویداوە و دیوارەکان درزیان تێدا دروست بووە
و بووەتە هۆی هەڵاتنی بەکۆمەڵی نەخۆشەکان، هەروەها دانیشتووانى ناوچەکە بەرەو شوێنە
بەرزەکان رۆشتوون، هاوکات هەزاران کەسی ناچار کردووە لانیکەم دوو کیلۆمەتر بەرەو ناو
وشکانی بڕۆن.
بێرتۆن سوار پێلیتا پانجایتان، وتەبێژی ئاژانسی رووداوە
نەخوازراوەکانی ئەندۆنیزیا رایگەیاند: بۆ دیاریکردنی قەبارەی زیانە
ماددى و گیانییەکان تیمەکانی فریاگوزاری لە پرۆسەی کۆکردنەوەی زانیاریدان و پاشلەرزەکان
بەردەوامن.
ئاژانسی نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکان، رێنمایی بە دانیشتووانی
باکووری فلۆرێس و دوورگەکانی دەوروبەری داوە، کە بەزوویى ناوچە کەناراوییەکان چۆڵ بکەن و بچنە ئەو
شوێنان و گردانەى بەرزییان لە 10 مەتر زیاترە و ئاستی ئاوی دەریا گۆڕانکاری
بەسەردا هاتووە و لە نێوان 19 بۆ 30 سانتیمەتر شەپۆلەکان تۆمارکراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

