له سلێمانی دوو چالاكی ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی بۆ یه‌كه‌مجار به‌ڕێوه‌ده‌چن
کوردستان 01:04 PM - 2026-08-15
PUKMEDIA
هەردوو پێشانگاکەی سلێمانی
له سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار دوو چالاكی ئه‌ده‌بی و وه‌رزشی به‌ڕێوه‌چوو، كه یه‌كه‌میان پێشانگایه‌ی كتێبی كوردییه و ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، دووه‌میشیان چالاكی وه‌رزی نوێی خولی ئه‌ستێره‌كانی عیراقه، كه‌له یاریگه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆزه و به به‌شداریی 20 یانه‌ی جیاواز بۆ ماوه‌ی 38 هه‌فته به‌رده‌وامده‌بێت، به‌شداربووانیش ئه‌م چالاكیانه به پڕ بایه‌خ ناوده‌به‌ن.
یه‌كه‌مین پێشانگای كوردی كرایه‌وه
چالاكی یه‌كه‌م، كه له رۆژی 13ی8ی2026 كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌مین پێشانگای كتێبی كوردییه به‌ناوی (كتێبی كوردی زمان و شوناسمانه) و له فاملی مۆڵی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، واته له13 بۆ22ی8ی2026، له‌سه‌عات 11ی به‌یانی بۆ 11ی شه‌و، پێشانگاكه چه‌ندین كتێبی له‌بواره‌كانی ئه‌ده‌بی و چیرۆك و ڕۆمان و مێژوویی له‌خۆده‌گرێت، هاوكات پێشانگاكه به به‌شداری 45 ده‌زگای شاره‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ئامانج لێی بۆ زیاتر ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و نوسینه‌كانی نووسه‌رانی كورده
به داشكاندنه‌وه كتێبی ده‌گمه‌ن نمایش ده‌كرێت
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگاكهشهوه، د.كارزان محه‌مه‌د مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: خۆشحاڵم پێشانگایه‌كی له‌و شێوه‌یه له پایته‌ختی رۆشنبیری له سلێمانی ده‌كرێته‌وه و كه كتێبی زۆر باش و ده‌گمه‌نی له‌خۆ گرتووه و نرخه‌كانیشیان هه‌رزانه.
راشیگه‌یاند: پێشانگاكه كه تایبه‌ته به كتێبه كوردییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ خوێنه‌ری كورد ده‌ڕه‌خسێنیت، كه كتێبی دڵخوازی خۆیانی تێدا به‌ده‌ستبهێنن.
وه‌رزی نوێی خولی ئه‌ستێره‌كانی عیراق بۆ ماوه‌ی 38 هه‌فته به‌رده‌وامده‌بێت
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر له سلێمانی وه‌رزی نوێی خولی ئه‌ستێره‌كانی عیراق بۆ ساڵی 2026 - 2027 له یاریگه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد، كه به به‌شداریی 20 یانه‌ی جیاواز بۆ ماوه‌ی 38 هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوار مه‌لا محه‌ممه‌د: خولی عیراق له سلێمانی جێگه‌ی دڵخۆشییه
هاوار مه‌لا محه‌ممه‌د، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق وتی، ده‌ستپێكردنی خولی عیراق له سلێمانی جێگه‌ی دڵخۆشییه.
راشیگه‌یاند: گرنگیی یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق به یانه‌كانی كوردستان جێگه‌ی شانازییه.
روونیشی كرده‌وه: تۆپی پێ له عیراق پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه .
به‌شداربووان به جلی كوردییەوە به‌شداربوون
به‌شێك له هاونیشتمانیان به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه له شاره جیاجیاكانی كوردستان و هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپاوه هاتبوون بۆ نێو یاریگه‌ی نه‌ورۆز تاوه‌كو ڕاسته‌وخۆ له نێو یاریگه‌ی نه‌ورۆز و له شاری سلێمانی سه‌یری خولی ئه‌ستێره‌كانی عیراق بكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه به‌شێك له كه‌سایه‌تییه سیاسی و به‌رپرسانی حكومی و كه‌سه ناوداره‌كانی بواری تۆپی پێ له یاریگه‌ی نه‌ورۆز ئاماده بوون، كه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كیان بریتین له د. هاوڕێ شێخ دارۆ، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، یونس مه‌حمود و هاوار مه‌لا محه‌ممه‌د.
یاریگه‌ی نه‌ورۆز زیاتر له14 هه‌زار هانده‌ر له‌خۆ ده‌گرێت
یاریگای نه‌ورۆز كه له ساڵی 2024 له‌سلێمانی دروستكراوه، یه‌كێكه له یاریگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جێگه‌ی 14 هه‌زار و 500 هانده‌ر ده‌بێته‌وه، هاوكات یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ شه‌شه‌م وه‌رزه له خولی لوتكه‌ی عیراقدا به‌شداره و له وه‌رزی 2021 - 2022 بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته خولی نایاب.
ئه‌مه سێیه‌م جاره ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی خولی ئه‌ستێره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، كه پێشتر له‌وه‌رزی 2023 - 2024 له یاریگای زاخۆ و له وه‌رزی 2024 - 2025 له یاریگه‌ی دهۆك ئه‌نجامدرابوو، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه شاری سلێمانی میوانداریی ده‌كات، هاوكات یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی كوردیش، پێشتر له‌شاری هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه، بۆیه‌كه‌مین جاریش له سلێمانی پێشانگاكه كرایه‌وه، كه ته‌نها تایبه‌ته به كتێبی كوردی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

