سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمان دەکات کۆمپانیا نەوتییەکان 24 سەعات کار بکەن
عیراق 05:01 PM - 2026-08-17
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عیراق
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە
کۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ وەزارەتی نەوت جەختی لە گرنگی خێراکردنی چارەسەری کردەیی بۆ بەبازاڕکردن و
فرۆشتنی نەوتی عیراق کردەوە، هاوکات رێنمایی دا کە کاری کۆمپانیا
نەوتییەکان 24 سەعات بەردەوام بێت، بە شێوازێک کە بەردەوامیی پرۆسەکانی
بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و زیادکردنی رێژەکانیان دەستەبەر بکات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا
رایگەیاند: عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق ئەمڕۆ دووشەممە 17ى8ى2026 سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی وەزارەتی
نەوتی کرد، بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی و نەوت و بەڕێوەبەری نوسینگەی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بریکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی
سەرجەم فەرمانگە و پێکهاتەکانی ناو وەزارەت.
ئاماژەى بۆ ئەوە کرد: لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو پلان و
ستراتیژییانەی کە وەزارەت ئامادەی کردوون، هەروەها میکانیزمەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ
لێکەوتەکانی قەیرانی گەرووی هورمز و ئەو چارەسەرە پێشنیارکراوانەی بۆ
دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوتی عیراق و زیادکردنی تواناکانی
هەناردەکردن.
ئەوەى خستەڕوو: هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئێستای کەرتی نەوت
کرا، لەوانەش ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن، لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە
نائاساییەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت و ئەو دەرئەنجامانەی کە بەهۆی داخستنی گەرووی
هورمزەوە هاتوەتە ئاراوە و بووەتە هۆی پاشەکشەیەکی گەورە لە رێژەی هەناردەکردنی
نەوتی عیراق، لەم روانگەیەوە، توێژینەوە بۆ سیاسەت و پلان و چارەسەرە رێپێدراوەکان
کرا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتەکانی قەیرانەکە و دەستەبەرکردنی بەردەوامیی
هەناردەکردنی نەوت و بەهێزکردنی دەروازە جێگروەکانی هەناردەکردن.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی خێراکردنی
چارەسەری کردەیی لە رێگەی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی بۆرییە نەوتییەکان و
گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ بەبازاڕکردن و فرۆشتنی نەوتی عیراق
کردەوە.
ئاشکراى کرد: عەلى زەیدى رێنمایی دا کە کاری کۆمپانیا نەوتییەکان 24 سەعات
بەردەوام بێت، بە شێوازێک کە بەردەوامیی پرۆسەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و
زیادکردنی رێژەکانیان دەستەبەر بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

