دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز دەستیپێكرد
کوردستان 09:06 AM - 2026-08-18
PUKMEDIA
دراوى عیراقى
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزى دەستپێكرد و بەپێى خشتەى بڵاوکراوە ئەمڕۆ وەزارەتەکانى "کەس و کارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانى سیاسى و بەرکەوتووانى چەکى کیمیایى، خانەنشینانى شارستانى و پێشمەرگە، خوێندنى باڵاوتوێژینەوەى زانستى، تەندروستى، پەروەردە" مووچە وەردەگرن.
بە گوێرەى خشتەى بڵاوکراوەى وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشکردنى مووچەى مانگى تەمووز سێ رۆژ دەخایەنێت، ئەمڕۆ سێ شەممە 18ی 8ی 2026 دەستیپێکرد و رۆژی پێنج شەممە 20 ی
8ى 2026 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.
هەر بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ وەزارەتەکانى "کەس و کارى شەهیدان و ئەنفالکراوان،
زیندانیانى سیاسى و بەرکەوتووانى چەکى کیمیایى، خانەنشینانى شارستانى و پێشمەرگە،
خوێندنى باڵاوتوێژینەوەى زانستى، تەندروستى، پەروەردە" مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ 17ی 8ی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری
حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بڕی (830,782,000,000) هەشت سەد و سی ملیار و حەوت سەد و
هەشتا و دوو ملیۆن دینار، وەك تەموویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و
مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بە رەسمی خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و
ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق.
راشیگەیاند: هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی
(120,000,000,000) سەد و بیست ملیار دیناری وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵ لە داهاتە
نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی تەمووز، لە كۆی گشتیی تەموویلی مووچەكە
بڕیوە (كەمكردووەتەوە).
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لە چوارچێوەی تەموویلی مووچەی مانگی تەمووزدا،
بڕی (3,326,931,000) سێ ملیار و سێ سەد و بیست و شەش ملیۆن و نۆسەد و سی و یەك
هەزار دینار نەنێردراوە، كە تایبەتە بە پڕكردنەوەی شایستەی مووچەی مانگەكانی
رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لە هەرێمی كوردستان.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 22 ی تەممووزی 2026، وەزارەتی دارایی و
ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و
مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیرانی
ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

