10 ملیۆن دۆلار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان تەرخان دەکرێت
عیراق 03:14 PM - 2026-08-18
میدیاکان
کەمپێکی ئاوارەکان
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسێکی کۆری بۆ
هەماهەنگی نێودەوڵەتی و بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستپێشخەرییەکی
نوێیان بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی چارەسەری سەقامگیریی ئاوارەبووانی
ناوخۆ ئیمزا کرد.
تیتۆن میترا، نوێنەری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی
بەوە کردووە کە دەستپێشخەرییەکە بەشدار دەبێت لە باشترکردنی ژێرخانی کۆمەڵایەتی و
باشترکردنی شوێنەکانی نیشتەجێبوون و گونجاندنیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا،
لەگەڵ پتەوکردنی توانا ناوخۆییەکان لە بونیادنانی ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە گرژییەکان.
ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق، ئاژانسی کۆری بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی و بەرنامەی
پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەکە بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ
ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت و ئامانجی سەرەکیی پشتیوانیکردنی زیاتر لە 18 هەزار
کەسە لە ئاوارەبووان و گەڕاوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار، سەڵاحەدین، نەینەوا و
کەرکووک، هاوکات کار بۆ باشترکردنی ژێرخانی کۆمەڵایەتی، شوێنی نیشتەجێبوون و
بەهێزکردنی توانا ناوخۆییەکان دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

