سەرۆككۆمارو سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئێران پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن
عیراق 02:41 PM - 2026-08-19
راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
پێشوازیی سەرۆك كۆمار لەسەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئابی 2026 لەكۆشكی بەغداد، پێشوازیی لە محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران و وەفدی یاوەری كرد.
لەمیانی دیدارەكەدا باس لەدوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە وجیهان و ئاسۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و چۆنییەتی پەرەپێدانیان بەشێوەیەك كەخزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو گەل و وڵاتانی ناوچەكە بكات.
سەرۆك كۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی سەبارەت بە پشتیوانیی كردنی هەموو هەوڵەكان بۆ كۆتاییهێنان بەململانێكان و چارەسەركردنی ئەو قەیرانانەی كەدووچاری ناوچەكە هاتوون دووپاتكردەوەو ئاماژەی بە پێویستی گرتنەبەری گفتوگۆی بنیاتنەر و كەناڵە دیپلۆماسییەكان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و دامەزراندنی بناغەكانی ئاسایش و گەشەپێدان و سەقامگیری بەردەوام.
هەروەها سەرۆككۆمار ئاماژەی بەوەشكرد، كەعیراق بەڕوونی پشتگیری لە هەر ڕێوشوێنێك دەكات كە بەشداربێت لەبەهێزكردنی ئاشتی ناوچەكە و پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی دەوڵەتان و جەختیشی لەگرنگی دان بە لۆژیكی دانایی و چارەسەری ئاشتیانە بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان بە شێوەیەك كە ئاسایش و سەروەری دەوڵەتان بپارێزێت و دوور لە پەرەسەندنی ئاڵۆزی وبەكارهێنانی هێز، بە لەبەرچاوگرتنی مەترسیەكانی سەر ئاسایش و ئاشتی.
لەلای خۆیەوە قاڵیباف پێزانین و شانازی وڵاتەكەی بۆ پەیوەندییە مێژووییە قووڵەكانی نێوان هەر دوو گەل و وڵاتی دراوسێ دەربڕی و جەختی لە پەرۆشی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاكاندا كردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

