زیاتر لە 16 هەزار خانەنشین دوای مردنیان موچەكانیان رانەگیراوە
عیراق 01:49 PM - 2026-08-21
راگەیاندنی دەستەی دەستپاكی عیراق
بینای دەستەی دەستپاكی عیراق
دەستەی دەستپاكی عیراق رایدەگەیەنێت: لە چوارچێوەی وردبنییەكانیاندا دەركەوتووتەوە زیاتر لە 16 هەزار خانەنشین لە دوای مردنیان مووچەكانیان رانەگیراوە و 40 هەزار کارتی بانکیی بە پەنجەمۆری کۆن دەرچووە.
لە راگەیەندراوێكدا دەستەی دەستپاكی عیراق رایگەیاند: لەسەر رێنمایی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و بە ئامانجی رێگریكردن لە گەندەڵی و بەهەدەردانی موڵك و ماڵی گشتی، بەدواداچوون و وردبینیان بۆ دەستەی گشتی خانەنشینی دەستپێكردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە چوارچێوەی وردبنییەكانیان دەركەوتووە، 16 هەزار و 384 خانەنشین دوای مردنیان موچەكانیان رانەگیراوە، بەڕێوەبەری ژمارەیەك فەرمانگەی خانەنشینیش لە پارێزگاكان ناوی ساختە و وەهمیان بۆ لیستی خانەنشینان زیادكردووە، هاوکات 40 هەزار کارتی بانکیی بە پەنجەمۆری کۆن دەرچووە
دەستەی دەستپاكی ئاماژەی بەوەشدا، هەر لە چوارچێوەی وردبینییەكان موچەی 19 هەزار و 321 خانەنشین لە پارێزگای ئەنبار راگیراوە، وردبینیش بۆ زیاتر لە 102 هەزار تۆماری خانەنشینی لە پارێزگای نەینەوا دەستیپێكردووە و لەئێستاشدا چەند لیژنەیەكی تایبەتمەند كار لەسەر بەدیجیتاڵكردنی تۆماری خانەنشنینان دەكەن بۆ رێگریكردن لە مووچەی وەهمی و پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

