سەرۆککۆمار: چەکدانانی گروپەکان پێشمەرگە ناگرێتەوە
عیراق 02:45 PM - 2026-08-22
سەرۆکایەتی کۆمار
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، لە هەشتەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغداد
سەرۆککۆماری
عیراق رایدەگەیەنێت عیراق رێگە نادات خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرش کردنە وڵاتان
بەکاربهێنرێت، دووپاتیشی دەکاتەوە، چەکدانانی گروپە هێزی پێشمەرگەی کوردستان
ناگرێتەوە و بەوپێیەی هێزێکی دەستورین.
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، لە هەشتەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغداد، رایگەیاند:
عیراق لە دوای ئێران زۆرترین زیانی لە ئاڵۆزییەکان بەرکەوتووە و هەموو لایەک لە
هەوڵدان بۆ ئەوەی وڵات پەلکێشی جەنگ نەکرێت، هاوکات جەختی لەسەر پڕکردنەوەی پۆستە
بەتاڵەکانی کابینەی وەزاری کردەوە.
وتیشی: هەمووان
لەناو یەک کەشتیداین و حکومەتیش هەڵسوڕێنەری ئەو کەشتیەیە، لەبەرئەوە شکست یان
سەرکەوتنی حکومەت کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر تەواوی گەلی عیراق دەبێت کە لە دوای
ساڵی 2004ەوە بە چەندین دۆخی سەختدا تێپەڕیوە، بۆیە سەرجەم هێزە سەرەکییەکان سورن
لەسەر تەواوکردنی کابینەکە و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا.
نزار ئامێدى،
سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییە هەرێمییەکان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، رایگەیاند:
عیراق لە دوای ئێران زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، لەخەمی ئەوەدان هەموو لایەکیش کە
وڵات پەلکێشی ناو جەنگەکە نەکرێت.
سەرۆک کۆمار
هیوای خواست ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتاییان پێبێت.
پەیوەست بە چەکدانانی گروپە چەکدارەکان و هێرش بۆ سەر وڵاتانی
دراوسێ،سەرۆککۆمار روونیکردەوە: کە عیراق رێگە نادات خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرش کردنە
سەر هیچ وڵاتێک بەکار بهێنرێت.
نزار ئامێدی وتیشی: هێزی پێشمەرگە دامەزراوەیەکی دەستورییە و چەکدانانی
گروپەکان پێشمەرگە ناگرێتەوە.
سەرۆککۆمار
ئاشکراشی کرد: بە راشکاوی لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی
ئەنجومەنی شوورای ئێران باسیان لە پرسی چەکدانانی گرووپەکان کردووە و بە راشکاوی
لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەمریکاش گفتوگۆ لەسەر دۆخی عیراق کراوە.
راشیگەیاند:
لەگەڵ لایەنی ئێرانی گفتوگۆکان بۆ هەناردەى نەوتى عیراق بەردەوامیان هەیە .
لە کۆتاییشدا، نزار
ئامێدى سەرۆککۆمارى عیراق جەختی کردەوە دوای جەنگ کێشە ئەمنی و ئابوورییەکان
روونتر بوونەوە و هەنگاوی سەرەتایی بەرەنگاربوونەوەشیان دەستپێکراوە، بۆیە داوای
پشتیوانیی گشتی بۆ حکومەت کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

