riklam

یونیسێف: یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان ڕووبەڕوی مەترسی مردن دەبنەوە

جیهان 10:17 PM - 2026-08-25
یونیسێف PUKMEDIA

یونیسێف

جیهانى

یونیسێف هۆشداری دەدات لەوەی یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان بەهۆی برسێتییەکی زۆرەوە مەترسی مردنیان لەسەرە.

ئەمڕۆ 25ی8ی2026 لەڕاپۆرتێکدا سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە ڕایگەیاند: یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان ڕووبەڕوی برسێتییەکی توند بوونەتەوە و ئەگەر ڕێوشوێنی هاوکاریی نەگیرێتەبەر، ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە.

تاجەدین ئایوالی نوێنەری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) لە ئەفغانستان، ڕایگەیاند: سێ ملیۆن و 700 هەزار منداڵ لەو وڵاتە تووشی بەدخۆراکی بوون و لەو ژمارەیەش نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لە ئاستێکی بەدخۆراکیدان کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات.

هاوکات، یونیسێف هۆشداری دەدات لەوەی کە نەبوونی یارمەتییەکان دەتوانێت خزمەتگوزارییە گرنگەکانی خۆراکیش تێکبدات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket