جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لەمەراسیمی کۆتاییهێنانی ئەرکەکانی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا کرد
کوردستان 10:38 PM - 2026-08-25
نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی8ی2026 لە شاری هەولێر، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییهێنانی ئەرکەکانی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازیی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە تیایدا بەشدار بوون، لە وتارێکیدا کۆڵۆنێڵ ثۆرستن پیچا فەرماندەی سەربازیی هێزی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی لە ماوەی رابردوودا كرد، بە تایبەت لە هەماهەنگیکردنی هێزەکانیان و سەرکەوتنیان بە سەر تیرۆریستانی داعش لە عیراق و هەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی هەرێم سوپاس و پێزانينی ههرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی بهردهوامى ئەڵمانیا له عیراق و ههرێمی كوردستان دووپات كردهوه و وەک هەمیشە رۆڵی هێزی ئەڵمانیای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند، بە تایبەت لە رووبەڕووبوونەوەکانی دژ بە داعش، مەشق و راهێنانەکانیان بە پێشمەرگە، رۆڵ و کاریگەرییان لە سەر پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و پاڵپشتییە لۆجستیەکانی تیمی سەربازیی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

