riklam

پاکستان.. بەهۆى ئاگرکەوتنەوە 14 منداڵى تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستدا

جیهان 10:01 AM - 2026-08-26
وێنەیەکى بەردەم نەخۆشخانەکە rte.ie

وێنەیەکى بەردەم نەخۆشخانەکە

پاکستان

لە رووداوێکى ئاگرکەوتنەوەدا لە پاکستان 14 منداڵى منداڵى تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی8ی2026 لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویدا و لە ئەنجامدا 14 منداڵی تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، ئاگر لە نهۆمی سێیەمى نەخۆشخانەی پەیمانگای زانستە پزیشکییەکانی پاکستان لە بەشی چاودێری وردی منداڵە تازە لەدایکبووەکان دروستبووە، بە گوێرەى زانیارییەکان کۆمپرێسەری ئامێرێکی ساردکەرەوە تەقیوەتەوە و سیستمی فێنککەرەوەی بەشەکە پەکیکەوتوە ئەمەش هۆکارى ئاگرەکە بووە.

زانیارییەکان ئاماژە بە ئەوە دەکەن، 15 منداڵ لە کاتى رووداوەکەدا لەو بەشە بوون و تیمەکانى فریاکەوتن توانیویانە تەنها یەک منداڵ بەزیندوویی رزگار بکەن، منداڵەکانى دیکە کە ژمارەیان 14 مندالە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکى رەسمى نوسینگەی پارێزگای ئیسلامئاباد گیانلەدەستدانی 14 منداڵەکە پشتڕاستکراوەتەوە و ئاماژە بە ئەوە کراوە ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە کردووە.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket