جومانە غەلای: بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردن پێویستی بەهەمواركردنەوەی یاسایە
عیراق 10:28 AM - 2026-08-26
PUKMEDIA
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، جێبەجێكردنی راسپاردەكەی سەرۆك وەزیران بۆ بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی لەبری كارتی بایۆمەتری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، بەبێ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن جێبەجێ ناكرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: سەرۆك وەزیرانی عیراق داوادەكات، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هاووڵاتییان بە كارتی نیشتمانی دەنگ بدەن، نەك تەنها بەكارتی دەنگدانی بایۆمەتری، بەڵام جێبەجێكردنی ئەم داواكارییە، پێویستی بە هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2018ی هەڵبژاردنە، كە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسە هەڵبژاردن، جەخت لەسەر پشتبەستن بەكارتی دەنگدانی بایۆمەتری دەكاتەوە.
وتیشی: بۆیە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەم دەقە یاساییە هەموار بكاتەوە، تاوەكو بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگدەران لەبری كارتی دەنگدانی بایۆمەتری، كارتی نیشتمانی بەكار بهێنن.
ئەوەشی خستەڕوو: كۆمسیۆن پێویستی بەهەماهەنگی و هاوكاریی بەهێزە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بۆ ئەوەی زانیاری و داتای پێویستمان لەسەر كارتی نیشتمانیی پێبدات، تاوەكو بتوانین لە سیستەمەكەدا تۆماریان بكەین، چونكە زانیاریی تەواومان لەبەردەستدا نییە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی داهاتوودا هاووڵاتییان بتوانن بەكارتی نیشتمانی دەنگ بدەن، لەبری كارتی دەنگدانی بایۆمەتری.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

