ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ چەند پرۆژە یاسایەک کرد
عیراق 06:28 PM - 2026-08-26
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
دانیشتنی ئەمڕۆ
ئەمڕۆ
چوارشەممە 26ی8ی2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ساینزەهەمین دانیشتنی خۆی بە
سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەن و بە ئامادەبوونی 218 پەرلەمانتار ئەنجامدا،
کە تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێنج پرۆژەیاسا کرا.
فەرمانگەی
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای
هەمووارکردنی یەکەمی یاسای دەستەی باڵای دەریایی عیراق ژمارە (18)ی ساڵی 2019 کرا،
بە ئامانجی گونجاندنی ئەرکەکانی دەستەکە لەگەڵ پێداویستییەکانی ڕێکخراوی دەریایی
نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی هاتووچۆی دەریایی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و رێنماییە
دەریاییەکان.
هاوکات،
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای وەبەرهێنانی کانزایی کرا، کە لەلایەن لیژنەکانی
وەبەرهێنان و گەشەپێدان، ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی و داراییەوە پێشکەشکراوە،
بە ئامانجی هاندانی و ڕاکێشانی وەبەرهێنان لە بواری سەروەت و سامانە کانزاییەکاندا
و پێشخستنی کەرتەکە، لەبەر رۆشنایی نەگونجانی یاسای وەبەرهێنانی کانزایی ژمارە (91)ی
ساڵی 1988 لەگەڵ پێداویستییەکانی چالاکی وەبەرهێنانی ئێستادا.
هەر لە دانیشتنەکەدا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای چەکی وەبەرهێنانی
ئیسلامی تەواو کرد، کە لەلایەن هەردوو لیژنەی دارایی و وەبەرهێنان و گەشەپێدانەوە
پێشکەشکراوە بۆ گەشەپێدانی بازاڕی دارایی عیراقی و هەمەجۆرکردنی ئامرازەکانی
وەبەرهێنان و بەهێزکردنی توانای لایەنە حکومییەکان و بانکە ئیسلامییەکان و
کۆمپانیا تایبەتمەندەکان بۆ بەشداریی لە پرۆژە ئابوورییە گونجاوەکاندا لەگەڵ
پێوەرەکانی بازاڕە داراییە ئیسلامییەکان.
لەو
چوارچێوەدا، ئەنجومەنەکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای چوونەپاڵی کۆماری عێراق
بۆ ڕێککەوتنامەی هاوکاری گومرگی عەرەبی تەواو کرد، بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکاری
لە نێوان ئیدارە گومرگییە عەرەبییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئاسانکاریی بۆ
بازرگانیی نێوانیان و یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان.
هاوکات،
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق لەسەر ڕێککەوتنامەی
هاندان و پاراستنی وەبەرهێنانی یەکتری لە نێوان حکومەتی عیراق و تورکیادا تەواو
کرد، بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکاری ئابووری و ڕاکێشانی سەرمایە و هاندان و
پاراستنی وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
لە کاتی
دانوستانە گشتییەکاندا، ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران داوایان کرد دادپەروەری بۆ
خێزانی شەهیدان دەستەبەر بکرێت، و پێداچوونەوە بە میتۆدی پێشکەشکردن بۆ قەرزەکانی
صندوقی نیشتەجێبووندا بکرێت و نرخەکانی دەرمان یەکبخرێن، سەرباری هێنانەکایەی پلەی
وەزیفی لە ڕێگەی پرۆسەکانی سڕینەوە و هێنانەکایەوە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی
دامەزراندن بۆ هەڵگرانی بڕوانامە بەرزەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

