riklam

مۆرین مکلکی دۆستی گەلی کورد کۆچی دوایی کرد

کوردستان 08:00 PM - 2026-08-26
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و مۆرین مکلکی تایبەت

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و مۆرین مکلکی

مۆرین مکلکی دۆستی گەلی کورد، دوای خزمەتێکی زۆر بە منداڵان و دۆزینەوەی چارەسەری پزیشکی بۆیان، کۆچی دوایی کرد، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیش لە پەیامێکیدا رایدەگەیەنێت: مۆرین بۆ چەندین دەیە، کات و وزە و دڵی خۆی پێشکەشی خەڵکی کوردستان کرد.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکیدا رایگەیاند:بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە ماڵئاوایی لە مۆرین مکلکی ئەکەم؛ خانمێکی بێوێنە و بەڕێز کە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە دامەزراندنی Kurdistan Children’s Fund و Kurdistan Save the Children. لە سەرەتای ساڵانی 1990ـەوە، شەو و ڕۆژ و لە هەموو قۆناغێکی سەخت و هەموو بەربەستەکاندا پاڵپشتمبوو.

دەشڵێت: بۆ چەندین دەیە، کات و وزە و دڵی خۆی پێشکەشی خەڵکی کوردستان کرد، یارمەتیدەربوو لە بنیادنانی پردەکانی پەیوەندی، دۆزینەوەی چارەسەری پزیشکی بۆ منداڵان و پشتگیری بۆ خێزانەکان، وە لەو کاتانەشی کە وا دەردەکەوت هیچ دەرفەتێک نییە، ئەو خۆی دەرفەتی دروست ئەکرد.

لە کۆتایشدا، دووپاتی دەکاتەوە، کە مۆرین، تۆ لە سەختترین کاتیشدا هەر لەگەڵماندا بوویت، یادت بۆ هەمیشە لە دڵ و دەروونمدا هەڵدەگرم.

ئەمەش لەکاتێکدایە: خاتوو مۆرین مکلکی (Maureen MacKenzie) یەکێکە لەو کەسایەتییە بیانیانەی کە لە ساڵی 2023دا لە شاری سلێمانی خەڵاتی زێڕینی "بلە"ی پێبەخشرا، وەک ڕێزلێنانێک لەبەرامبەر ئەو خزمەتە پێشکەشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی کرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket