سلێمانی شۆڕشێكی نوێ لەچارەسەركردنی شێرپەنجە رادەگەیەنێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-08-26
PUKMEDIA
دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا
یەكەمین كۆنفرانسی نەخۆشی شێرپەنجە لەسلێمانی بەبەشداری زیاتر لە 200 شارەزا، پزیشك، توێژەرو سەركردەی چاودێری تەندروستی و پسپۆڕی نێودەوڵەتی راگەیەندراو بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیواش دەڵێت: كاری جددیمان كردووە بۆ فراوانكرنی خزمەتگوزارییەكانمان و ئەنجامدانی ئەم كۆنفرانسەش، شۆڕشێكی نوێ دەبێت لەچارەسەری نەخۆش و هەنگاوی زیاترو نوێتریش دەنێین.
ئەمڕۆ 26ی 8ی 2026، دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاندنی یەكەمین كۆنفرانسی نەخۆشی شێرپەنجەی ئاشكرا كردو ئاماژەی بەوەكرد: كۆنفرانسەكە لە رۆژانی 4 و 5ی2ی2027 لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تیشك دەخانە سەر خۆپاراستن لەشێرپەنجە، دەستنیشانكردنی پێشوەختە، چارەسەرو توێژینەوە، ئەمە جگە لەوەی سلێمانی وەك سەنتەرێكی گەشەسەندوو بۆ پەرەپێدانی پزیشكی و هاوكاریی نێودەوڵەتی لە چاودێری شێرپەنجە دەناسرێنرێت.
وتیشی: كۆنفرانسەكە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و سندوقی شێرپەنجەو بەهەماهەنگی زانكۆی سلێمانی و رێكخراوی ئیلیت بەڕێوەدەچێت، كە ئامانج لێی هۆشیاری گشتیی و چارەسەركردنی تووشبووانی نەخۆشییەكەیە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا راشیگەیاند: كۆنفرانسەكە بەبەشداریی سەرجەم سەنتەرە شێرپەنجەییەكانی هەرێم و عیراق بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەندین وۆرك شۆپی زانستی پێشكەش دەكرێن، هاوكات كار لەسەر هێنانەپێشەوەی خزمەتگوزاری ئەی ئای بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەكرێت و ئەو خزمەتگوزارییەش دەخەینە خزمەت تووشبووانی شێرپەنجە.
ئەوەشی خستەڕوو: یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شێرپەنجە بەبەشداری زیاتر لە 200 شارەزا، پزیشك، توێژەرو سەركردەی چاودێری تەندروستی و پسپۆڕی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، ئامانجیش لێی هۆشیاری گشتیی و چارەسەركردنی نەخۆشییەكەیە، چونكە هەرهەنگاوێكی زانستی بۆ خزمەتی توشبووانەو بۆ ئەوەیە نەخۆشخانەكەمان لەپلەی یەكەمی عیراق و هەرێمی كوردستاندا بمێنێتەوە.
دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا وتیشی: لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، بەشێك لە نەخۆشخانەی هیوا وەك سەنتەرێكی شێرپەنجە لەسنووری ئیدارەی راپەڕین دەكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پاکستان.. بەهۆى ئاگرکەوتنەوە 14 منداڵى تازەلەدایکبوو گیانیان لەدەستدا
10:01 AM - 2026-08-26 -
جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لەمەراسیمی کۆتاییهێنانی ئەرکەکانی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا کرد
10:38 PM - 2026-08-25 -
لەساڵی نوێوە زمانی کوردی دەچێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی سوریاوە
06:27 PM - 2026-08-25 -
لەسەرەتای جەنگی ئێرانەوە 68 ڕووداو لە ئاوەکانی کەنداو تۆمارکراوە
05:27 PM - 2026-08-25
ئەمانەش ببینە
جومانە غەلای: بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردن پێویستی بەهەمواركردنەوەی یاسایە
10:28 AM - 2026-08-26
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
09:15 AM - 2026-08-26
یونیسێف: یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان ڕووبەڕوی مەترسی مردن دەبنەوە
10:17 PM - 2026-08-25
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: گەیشتووینەتە قۆناغێکی چارەنووسساز
05:42 PM - 2026-08-25
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە
کوردستان 01:53 PM - 2026-08-25 -
کێ عەلی زەیدی ڕاگرتووە؟ بۆچی دەنگی دژی گەندەڵی بەرز دەکاتەوە؟
بیروڕا 01:39 PM - 2026-08-25 -
ئۆتۆمبێلە چینییەکان، چۆن بە بێدەنگی بازاڕەکانی جیهانیان کۆنترۆڵ کرد؟
کوردستان 12:21 PM - 2026-08-25 -
لە سلێمانى 18 کورسى خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان دابیندەکرێت
کوردستان 12:14 PM - 2026-08-25 -
لە کەمپێکی پەنابەرانی ئەمریکای باشوور نزیکەی 50 کەس کوژران
جیهان 11:40 AM - 2026-08-25 -
قوباد تاڵەبانی: یادی مەولود ببێتە بەهێزترکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان
کوردستان 10:48 AM - 2026-08-25 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یادی لەدایکبونی فەخری کائینات، هاندەرو هەوێنی پێكەوەژیان بێت
کوردستان 10:22 AM - 2026-08-25 -
سەرۆک بافڵ پەیامێک ئاڕاستەى موسڵمانان دەکات
کوردستان 09:31 AM - 2026-08-25






.png)
دابەزێنە

