riklam

مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە

ی ن ک 04:13 PM - 2026-08-26
مەکتەبی سکرتارییەت حەداد تەها بەسەردەکاتەوە نوسینگەی رۆژنامەوانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

مەکتەبی سکرتارییەت حەداد تەها بەسەردەکاتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 26ی ئاب ی 2026 مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی هەڤاڵ (حەداد تەها سلێمان )فەرماندەو تێکۆشەری دێرین یان بەسەرکردەوە.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵ حەداد یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست، هاوکات بە شکۆوە رۆڵ و قارەمانێتی هەڤاڵ حەداد یان خستەوە روو وەک فەرماندەیەکی دلێر و بە ورەی خەباتی شاخ کە لە رۆژە سەختەکاندا بەور ئاسا لە سەنگەری یەکێتی و گەلەکەیدا تێدەکۆشا، لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕ لە سەروەرییەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتییانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو سوپاسی خەبات و مێژووی پڕ تێکۆشانیان کرد.

لە بەرامبەردا، هەڤاڵ حەداد تەها خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و جەختی کردەوە کە بە درێژایی کاروانی خەبات، بە ڕێبازێکی پۆڵاین و بەبێ سازش لەسەر بیروباوەڕە نەتەوەییەکەی، دڵسۆزانە لە سەنگەری پارێزگاریکردن لە خاک و گەلەکەی ماوەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket