riklam

پژمین و هەڵامەت نەخۆشی کوشندە نین

بیروڕا 08:57 PM - 2026-08-25
ستران عەبدوڵڵا PUKMEDIA

ستران عەبدوڵڵا

بیروڕا

دونیا هەمووی کێشەیە و بازنەی کێشە هەموو دونیای گرتۆتەوە. کێشە لە هەرێمی کوردستان، لە تێکڕای کوردستان، لە عێراق و ناوچەکە و ئینجا جیهانیش.
ئەمە راستییەکی ئاشکرایە و فاکتی بەرجەستەیە.

بەڵام وردەکاری ئەم راستیانە شتی تریشمان پێ دەڵێن. کێشەکانی ئێمە خۆمانی و خۆماڵین و هیچ پەیوەندییان بە دەرەوەی خۆمانەوە نییە. مەگەر بە ڕادەی گریمانیی ئەوەی هەموومان لەیەک کات و لەیەک سەرزەمین دەژین.

کێشەکانی کوردستان پێدراوی ناوخۆیی ئیدارەی دەدەن و ماکی چارەسەریشی هەر لای خۆمانن. گەلێک جار بە هاورێ هونەرمەندەکانم دەڵێم : راستە شانۆی جیهان وەک شانۆی کوردی لە قەیراندایە، بەڵام دوو باسی جیاوازن و نابێ تێکەڵیان  بکەین. کە تێکەڵ کرا منی بینەری کەم حەوسەڵە زەرەری لێ دەکەم و پەردەکان و پلاجکتۆرم لێ تێکەڵ دەبن وەک لە باسە  سیاسییەکەدا هەندێک کاغەزەکان تێکەڵ دەکەن.

کێشەکانی ئێمە هی خۆمانن و بە دەست خۆمانن: ڕاستەرێی حوکمڕانی کوردستان و چاکسازی و هاوسەنگی نێوان هەموومان. یانی رێک ئەوەی لە بەغدای داوای دەکەین.

ماکی شەراکەت  و خستنە سەرپێی هاوسەنگی لە عیراق بە جۆرێک ئیستحقاقەکانی خۆمان لە مووچە تا بودجە و پرسە نەتەوەییەکانی وەکو ماددەی ١٤٠ ی دەستوور بێنینە دی هەر وایە کە یەکبین و یەک ریزبین.
تەبعەن باس باسی یەکریزییە نەک دوا ریز بەستن. 

ئەم چەمکە رێی حکومەت و پەرلەمان و ئاوەدانی دەکاتەوە. دەنا تەنگژەکان هەر هەبوون و لە تەوقیتی هاتنی داعشەوە ( ساڵی ٢٠١٤) هەودەکەن و دەپەنەمێن . دوو کابینەش پێکهاتن و هەبوون کەچی کێشەکان هەر ماون.

هەر راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی ، هاوسەنگی لە ناو هەرێمی کوردستان وئینجا  کاراکردنی سیاسەتی کورد لە بەغدا دەتوانێت کوردستان لە لاوازی  و ئەگەری خراپ دوور بخاتەوە. 

کە وامان کرد دەرەقەتی ناجۆری ئیقلیمی و هەڵبەز و دابەزی سیاسەتی نێودەوڵەتیش دێین . ئاخر تەنها لاوازییە وا دەکات پژمین و هەڵامەتی ئاساییش وەک نەخۆشی کوشندە دەربکەون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket