riklam

کاتی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی رێکخراوە

کوردستان 09:31 AM - 2026-08-27
بەنزین ئاژانسەکان

بەنزین

دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی پاڵپشتیکراو بە نرخى 750 دینار بەردەوامە و بڕەکەی کەم نەکراوەتەوە، بەڵکو تەنیا کاتی دابەشکردنەکەی رێکخراوە و رۆژانە لە 16 بەنزینخانەی سلێمانی دابەش دەکرێت، بۆ هەر بەنزینخانەیەک تانکەرێک 30 تا 33 هەزار لیتر دابین دەکرێت.

 لە سەعات 6ی بەیانییەوە تانکەرەکان دەگەنە بەنزینخانەکان و دوای ئەنجامدانی پشکنین، راستەوخۆ دابەشکردن دەستپێدەکات و تا تەواوبوونی بەنزینەکە بەردەوام دەبێت.

رێکخستنی کاتەکە بۆ ئەوەیە هیچ بڕە بەنزینێک بەبێ پشکنین دابەش نەکرێت و بەردەوامیی دابەشکردنی ئەم بەنزینە رۆژانە سوودی بە هەزاران ئۆتۆمبێل گەیاندووە و رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket