لە بەغداد بەڕێوەبەرێکی پۆلیس و کارمەندێک کوژران
عیراق 02:22 PM - 2026-08-27
AFP
بەغدادی پایتەخت
لە هەڵمەتێکی لادانی
زێدەڕۆیی لە بەغداد گرژی دروستبوو، لەئەنجامدا بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمیندارییەتی بەغداد و پۆلیسێک کوژران و چوار کارمەندی ديکەش
برینداربوون، تۆمەتبارێکی رووداوەکەش دەستگیر کراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئاشکرایکرد، لە کاتی جێبەجێکردنی
ئەرکێکی رەسمیدا بۆ لادانی زێدەڕۆیی نیشتەجێبوون لە ناوچەی دۆرە لە باشوری بەغداد،
هێزە ئەمنییەکان و مەفرەزەکانی خزمەتگوزاری لەلایەن خاوەنی زیادەڕەوییەکانەوە رووبەڕووی
تەقەکردن بوونەوە.
دەشڵێت: لە ئەنجامدا، عەمید هیشام محەمەد بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی
ئەمیندارییەتی بەغداد لە بەشی کەرخ و پۆلیسێک کوژران، هەروەها چوارکارمەندی دیکە
برینداربوون کە پێکهاتوون لە کارمەندێکی پۆلیسی فیدراڵی، دوو کارمەندی پۆلیسی
ئەمیندارییەتی و کارمەندێکی ئەمیندارییەتی بەغداد.
هاوکات، بە فەرمانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد، هێزە ئەمنییەکان
گەمارۆیەکی توندیان بەسەر ناوچەکەدا سەپاندووە و دەروازەکانیان داخستووە، لە
ئۆپراسیۆنێکی کێوماڵکردنی فراواندا تا ئێستا کەسێکی تۆمەتبار دەستگیرکراوە و گەڕان
بەدوای تاوانبارانی تردا بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە پەیامێکی
سەرەخۆشیدا رایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانمان راسپاردووە، گەمارۆی ناوچەکە بدەن و رێکارەکان
توند بکەنەوە، هەموو ئەو کەسانەشی لەو کردەوەیە تێوەگلاون دەدرێنە دادگا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

