riklam

سەنتەری موزیکی ئازاد هەورامی کلیپی ڕێی خەبات بەرهەم دەهێنێت

کوردستان 05:42 PM - 2026-08-27
سەنتەری موزیکی ئازاد هەورامی لەکاتی بەرهەمهێنانی کلیپی ڕێی خەبات تایبەت

سەنتەری موزیکی ئازاد هەورامی لەکاتی بەرهەمهێنانی کلیپی ڕێی خەبات

سەنتەری موزیکی ئازاد هەورامی لە شاری کەرکووک، بە مەبەستی پشتگیریکردن و پەرەپێدانی هونەر و مۆسیقای کوردی، کلیپێکی نوێ بۆ سروودی ڕێی خەبات بەرهەم دەهێنێت.

هونەرمەند ڕزگار حەمەڕەئوف، بەڕێوەبەری سەنتەری موزیکی ئازاد هەورامی، بۆ  PUKMEDIA رایگەیاند: بەرهەمهێنانی کلیپی ڕێی خەبات بەهاوکاری و هەماهەنگی ستافی بەرهەمهێنانی KPLUS ئەنجام دەدرێت.

پەیوەست بە کارو چالاکیەکانیشیان، ئاشکرای کرد:سەنتەرەکەیان بە درێژایی ساڵ خولەکانی موزیک بەشێوەیەکی بەردەوام بەڕێوەدەبات، کە بۆ فێربوونی ژمارەیەکی جۆراوجۆر لە ئامێرە موزیکییەکان بەردەوامی هەیە، لەوانە: کەمانچە، گیتار، پیانۆ، ساز، عود، دەف و شمشاڵ.

بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە فێرخوازان بە شێوەیەکی ئەکادیمی وانەی موزیک لەم سەنتەرە وەردەگرن، هەروەها سەنتەرەکە توانیویەتی چەندین فێرخواز پێبگەیەنێت کە زۆربەیان لە ئێستادا وەک ژەنیاری ناسراو لە شاری کەرکووک و هەرێمی کوردستان چالاکن.

وتیشی: لە هەمان کاتدا، سەنتەری موزیکی ئازاد هەورامی توانیویەتی ستۆدیۆیەکی تایبەتی تۆمارکردنی دەنگ دروست بکات، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانێت بەرهەمە هونەری و موزیکییەکانی خۆی لەوێ تۆمار و بەرهەم بهێنێت.


ئەمەش لە کاتێکدایە، سەنتەری موزیکی ئازاد هەورامی لە ساڵی 2009 لەسەر دەستی شەنۆ شاسواری، هاوسەری شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی، دامەزراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا بەردەوامە لە خزمەتکردن بە هونەر و پەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێی موزیکزان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket