riklam

پاشای نەرویج لە تەمەنی89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

جیهان 10:48 AM - 2026-08-28
 هارالدی پێنجەم، پاشای نەرویج REUTERS

هارالدی پێنجەم، پاشای نەرویج

ئەمڕۆ 28ی8ی2026، کۆشکی پاشایەتیی نەرویج، کۆچی دوایی هارالدی پێنجەم، پاشای نەرویجی لە تەمەنی 89 ساڵیدا راگەیاند،کە ماوەی چەند هەفتەیەکە لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

لە ماوەی رابردوودا دۆخی تەندروستیی پاشا بە مەترسیدار وەسف کرابوو، بێ ئەوەی لە سەعاتەکانی پێش راگەیاندنی کۆچی دواییەکەیدا هیچ زانیارییەکی نوێ دەربارەی دۆخی تەندروستیی بڵاوبکرێتەوە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەدا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لە بەردەم نەخۆشخانە و کۆشکی پاشایەتیدا کۆبوونەوە، و گوڵیان دانا و مۆمیا سوتاند، هەروەها وەک دەربڕینی خەمباری بۆ کۆچی دوایی پاشا سرودی نیشتمانییان وتەوە.

لە ساتەکانی کۆتاییدا، شاژن سۆنیا، میر ها کۆن جێنشینی پاشا، لەگەڵ میتە مارێت جێنشینی شاژن، و شازادە مارسا لویس، بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانی پاشایەتی لە نەخۆشخانە لە پەنای پاشادا ئامادەبوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket