وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵی: چوار کەس لەسەر ڕووداوەکەی دۆرە دەستگیر کران
عیراق 02:08 PM - 2026-08-28
پەڕەی رەسمی وەزارەت
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عیراق
وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیرکردنی چوار کەسی لەسەر ڕووداوەکەی
دوێنێ ناوچەی دۆرە ڕاگەیاند، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە فەرمانی دەستگیرکردنبۆ
ژمارەیەک تۆمەتباری دیکە دەرچووە و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
میقداد میری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە
وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ڕایگەیاند: دەزگا ئەمنییەکان هەوڵێکی گەورەیان دا کە
ئەنجامەکەی دەستگیرکردنی چوار کەس بوو، ئێستاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و هەوڵی
دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی دیکەش بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش کرد: فەرمانی
دەستگیرکردنی دادوەری بۆ ژمارەیەک لە تێوەگلاوان دەرچووە.
میقداد میری وتیشی: ڕێنمایی لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانەوە هەیە
بۆ بەدواداچوونی تاوانباران و ڕادەستکردنیان بە دادگا.
ئاماژەی بەوەشدا: بریکاری
پێشکەوتووی وەزارەتی ناوخۆ و هەموو لایەنە ئەمنییەکان چاودێریی دۆسیەکە دەکەن بۆ
ئەوەی تاوانباران ڕادەستی دادپەروەری بکرێن.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ جەختی کردەوە کە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر هەر کەسێک دەگیرێتە بەر
کە لەو ناوچانەدا یاسای شکاندبێت، چ ئەوانەی لە پرۆسەی فرۆشتنی هەرەمەکی تێوەگلاون
یان سەرپێچییەکانی دیکەش.
ڕوونیشی کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان لەم بارەیەوە کراوەن و شارەوانیی
بەغداش هەوڵەکانی خۆی بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکە دەستپێکردووە.
سەبارەت بەو چەکانەی لە ڕووداوەکەدا بەکارهێنراون، لیوا میقداد میری
وتی: بە هیچ شێوەیەک چەکی قورس لە ناوچەکەدا بەکارنەهێنراوە، بەڵکو تەنها چەکی
سووک بەکارهێنراوە.
لە کۆتاییدا، میقداد میری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و
ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژەی بەوە کرد کە هەر شوێنێک سەرپێچی تێدا
بکرێت، لەلایەن شارەوانیی بەغدا و وەزارەتی ناوخۆوە ڕێکاری پێویستی بەرانبەر
دەگیرێتە بەر.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ 27ی8ی2026، لە هەڵمەتێکی
لادانی زێدەڕۆیی لە بەغداد گرژی دروستبوو، لەئەنجامدا بەڕێوەبەری پۆلیسی
ئەمیندارییەتی بەغداد و پۆلیسێک کوژران و چوار کارمەندی ديکەش برینداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

