riklam

سێنتکۆم: گەرووی هورمز لە مین پاککرایەوە و هاتوچۆی کەشتیوانی ئاسایی بووەتەوە

جیهان 02:33 PM - 2026-08-28
لۆگۆی سێنتکۆم میدیاکان

لۆگۆی سێنتکۆم

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، پرۆسەی پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مینە چێنراوەکان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و لە ئێستادا ڕێڕەوی کەشتیوانیی کراوەیە.

براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم، ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکە لە بارودۆخێکی زۆر سەخت و مەترسیداردا بەڕێوەچوو، بەڵام توانراوە ئەرکەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و لە ئەنجامدا هاتوچۆی دەریایی لە گەرووەکەدا کرایەوە و ڕووی لە زیادبوونیش کردووەتەوە.

کوپەر ئاشکرای کرد، لە ماوەی ڕابردوودا هاوکاری و پاراستنیان بۆ نزیکەی هەزار و 500 کەشتیی بازرگانی دابین کردووە کە هەڵگری نزیکەی 750 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بوون لە گەرووی هورمزەوە.

ئاشکراشی کرد: ڕێگری لە 75 کەشتی کراوە و گەڕێندراونەتەوە کە هەوڵی شکاندنی گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی ئێرانیان دابوو.

فەرماندەی سێنتکۆم جەختی لەسەر بەردەوامیی ئامادەیی سەربازیی وڵاتەکەی کردەوە و ڕایگەیاند: بەشێکی زۆر لەو 50 هەزار سەربازەی لە ناوچەکە جێگیر کراون، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی هاتوچۆی بازرگانی لە ڕێگەی گەرووی هورمز و جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران.

 لە کۆتاییشدا دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان بە توانایەکی بەرزی بەرپەرچدانەوەوە لە ئامادەباشیی تەواودا دەمێننەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket