دادگایەکی عیراق گەندەڵکارێکی بە توندی سزادا
عیراق 07:51 PM - 2026-08-28
میدیاکان
مەحموود عەبدوڵڵا فەرحان، بەڕێوەبەرى بەشى کاروبارى دارایی لە کۆمپانیاى دابەشکردنى کارەباى ناوەڕاست
دادگاى ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەى تاوانەکانى گەندەڵى، سزاى سێ ساڵ
زیندانى توند و پێبژاردنی بەسەر مەحموود عەبدوڵڵا فەرحان، بەڕێوەبەرى بەشى
کاروبارى دارایی لە کۆمپانیاى دابەشکردنى کارەباى ناوەڕاست سەپاند، کە مانگى
حوزەیرانى ڕابردوو لەسەر دۆسیەى گەندەڵى و ساختەکاریى دارایی گەورە دەستگیر کرا.
دادگا جگە لە سزاى زیندانى توند، پێبژاردنى بە بڕى ملیارێک و 170
ملیۆن و 450 هەزار دینار و 203 هەزار دۆلاری بەسەردا سەپاند، کە بەهاى ئەو
سامانەیە بە ناڕاوە بەدەستیهێناوەئەمە جگە لەوەی بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنى پشکى
تۆمارکراو بە ناوى هاوسەرى تۆمەتبار لە باڵەخانە و شوقەیەک کە دەکەونە ناوچەکانى
داودى و کەڕادە مریەم لە بەغداد، کە نرخەکەشیان
بە یەک ملیار و 100 ملیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.
هاوکات، دادگا بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنى
دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى ڕانجڕۆڤەر و تویۆتا لاندکروز، کە نرخەکەیان
دەگاتە 203 هەزار دۆلار.
دادگاى ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەى تاوانەکانى گەندەڵى، بڕیاریشداوە،
سزادراو دواى تەواوبوونى ماوەى سزاکەشى ئازادنەکرێت، تاوەکو بڕى ئەو پێبژاردنە
داراییە دەگەڕێنێتەوە کە بەسەریدا سەپێنراوە، ماڵ و موڵکە گواستراوە و
نەگواستراوەکانیش دەستیان بەسەرداگیرا، مافیش درا بە دەستەى دەستپاکى داواى
قەرەبوو بکات، دواى ئەوەى بڕیارى دادگا دەگاتە پلەى کۆتایی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

