ئایسلەندییەكان دەستپێكردنەوەی دانوستان بۆ ئەندامێتی لەیەكێتیی ئەوروپا رەتدەكەنەوە
جیهان 11:58 AM - 2026-08-30
ئالای ئایسلاند
Reuters
هاووڵاتیانی ئایسلەند بەڕێژەی 52.5%ی دەنگەكان، هەوڵەكانی حكومەتیان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی بۆ بوون بە ئەندام لەیەكێتیی ئەوروپا رەتكردەوە، هۆكاری سەرەكیی سەركەوتنی بەرەی نەخێریش بۆ مەترسیی لەدەستدانی سەروەریی وڵاتەكە دەگەڕێتەوە.
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی RUV، خەڵكی ئایسلەند بەڕێژەی 52.5% دەنگی نەخێر و بەڕێژەی 47.5% دەنگی بەڵێ، دەستپێكردنەوەی دانوستانیان بۆ ئەندامێتی لە یەكێتیی ئەوروپا رەتكردەوە، هۆكاری سەرەكیی رەتكردنەوەكەش، پاراستنی سەروەریی وڵاتەكەو كۆنترۆڵكردنی سەرچاوەی سامانی ماسییە.
هەر بەپێی راپۆرتەكەی كەناڵی RUV، ئەم ئەنجامە بڕۆكسل بێئومێد دەكات، چونكە ئایسلەندیان وەك دەرفەتێك دەبینی بۆ بەهێزكردنی ریزەكانیان و بەهێزكردنی ئاسایشی ناوچەی جەمسەری باكوور.
هاوكات بەرەی بەڵێ پێیان وابوو ئەندامێتی یەكێتیی ئەوروپا ئابووری وڵات جێگیر دەكات و رێژەی سوود كەم دەكاتەوەو ئاسایش لە بەرامبەر ئاڵۆزییە جیهانییەكان (وەك جەنگی ئۆكراینا) دابین دەكات، لەبەرامبەردا بەرەی نەخێر پێیان وابوو چوونە ناو یەكێتییەكە سەروەریی ئایسلەند كەم دەكاتەوەو زیان بە كەرت و سەرچاوەی سامانی ماسی و راوكردنی ماسی دەگەێنێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئایسلەند ساڵی 2009 بەهۆی قەیرانی داراییەوە داوای ئەندامێتی لە یەكێتیی ئەوروپا كرد، بەڵام لەساڵی 2013 ەوە دانوستانەكان راگیراون، هاوكات هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گرینلاند دڵگرانی لای ئایسلەند دروستكردووە، چونكە ئایسلەند كە بە دووری 180 میل هاوسنووری ئاوی گرینلاندە سوپای سەربەخۆی نییەو پشتی بە ناتۆ بەستووە، بۆیە بەشێك لەهاووڵاتیان پێیانوابوو نزیكبوونەوە لەیەكێتیی ئەوروپا پارێزبەندی و ئاسایشی زیاتریان بۆ دابین دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

