عیراق دوو گەندەڵکاری دیکەی بە توندی سزادا
عیراق 02:35 PM - 2026-08-30
فەرمانگەی راگەیاندن
دەستەی دەستپاکی عیراق
دەستەی دەستپاکی عیراق، ئاشکرای کرد هەریەکە لە عەلی بەهادلی، بریکاری پێشووی
وەزارەتی نەوت و تەڵاڵ زەوبەعی، پەرلەمانتاری پێشوو سزای حەوت ساڵ زیندانییان
بەسەردا سەپێنراوە، لەگەڵ گەڕانەوەی پارەی گەندەڵی و پێبژاردنیان بەهۆی
زیانگەیاندنیان بە سامانی گشتی.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەکە، تەڵاڵ زەوبەعی بەبڕی 35 ملیار دینار پارەی گەندەڵی کۆکردووەتەوە، بەڵام دادگا ناوبراوی ناچار
کردووە، بڕی 70 ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگێڕێتەوە، بەو پێیەی زیانی بە
سامانی گشتی گەیاندووە و پێبژاردنیشی دەکەوێتە ئەستۆ.
هاوکات، عەلی بەهادلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت، بەبڕی 26 ملیار و 500 ملیۆن دینار
پارەی گەندەڵی کۆکردووەتەوە، بەڵام دادگا ناوبراو ناچار دەکات، بڕی 53 ملیار
دینار وەک گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵی و پێبژاردن بۆ خەزێنەی حکومەت بگێڕێتەوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رۆژی 28ی8ی2026 دادگاى ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەى تاوانەکانى
گەندەڵى، سزاى سێ ساڵ زیندانى توند و پێبژاردنی بەسەر مەحموود عەبدوڵڵا فەرحان،
بەڕێوەبەرى بەشى کاروبارى دارایی لە کۆمپانیاى دابەشکردنى کارەباى ناوەڕاست
سەپاند، کە دادگا جگە لە سزاى زیندانى توند، پێبژاردنى بە بڕى ملیارێک و 170 ملیۆن
و 450 هەزار دینار و 203 هەزار دۆلاری بەسەردا سەپاند.
بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە، 28ی6ی 2026، هێزێکی هاوبەشی دژەتیرۆر، سوپا و دەستەی دەستپاکیی عیراق ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکە بە ناوی هەڵمەتی بەرەبەیان کرد،
لە هەڵمەتەکەدا تاوەکو ئێستا 21 بەرپرس و پەرلەمانتار دەستگیر کراون، کە 13ـیان پەرلەمانتاری ئەم خولەن و یەکێکیشیان پەرلەمانتاری خولی رابردووە. هەروەها دوو بریکاری وەزارەتی نەوت لە نێو دەستگیرکراوەکاندان،
کە ئەمڕۆ یەکێکیان سزای بەسەردا سەپێندرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

