riklam

وەزیرى پەروەردە: لە سبەینێوە مامۆستایان پەیوەندى بە ناوەندەکانى خوێندنەوە بکەن

کوردستان 10:07 AM - 2026-08-31
وێنەیەکى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە PUKMEDIA

وێنەیەکى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

پرۆسەی خوێندن

وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: لە سبەینێوە مامۆستایان پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە دەکەن و پڕۆسەیەکی راهێنانیش دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ى8ى2026 ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئامادەکارییەکانی وەزارەتەکەی بۆ ساڵی نوێی خوێندن خستەڕوو و رایگەیاند: لە مانگی شەشەوە کار بۆ پرۆسەکە کراوە، لەوانەش چاپکردنی نزیکەی 20 ملیۆن کتێبی نوێ کە بڕیارە تا 10ی 9 رێژەی 99%یان بگەنە هەرێم، هەروەها چاککردنى رەحلەی پۆلەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوەکان، ئەنجامدانی ریفۆرم لە خوێندن و خوێندنی پیشەییدا و ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ خوێندنگاکان، لەپاڵ دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان بۆ ئەو بینا و خوێندنگە نوێیانەی کە ئەمساڵ دەکرێنەوە.

راشیگەیاند: لە سبەینێوە مامۆستایان پەیوەندى بە ناوەندەکانى خوێندنەوە دەکەن، هەروەها پرۆسەیەکى راهێنان دەستپێدەکات بۆ ماوەى 19 رۆژ، کە هەر مامۆستایەک 5بۆ6 رۆژ لەناو ناوەندەکانى خوێندندا راهێنان دەکات.

PUKMEDIA  




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket