پەرلەمانتارێکی یەکێتی هەوڵدەدات سێ داواکاری گرنگ لەبودجەدا جێگیر بکرێت
کوردستان 02:51 PM - 2026-08-31
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق/ ئەرشیف
بە ئیمزای بەشێک لە پەرلەمانتاران و پشتگیری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، سێ
داواکاریی گرنگ ئاڕاستەی لیژنەی دارایی کران، تاوەکو لە بودجەی داهاتوودا
چارەسەربکرێن، ئەندامێکی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-یش رایدەگەیەنێت: هیوادارم سەرجەم فراکسیۆنەکان و بەتایبەتی
فراکسیۆنە کوردستانییەکان، هاوکار و پشتیوانی ئەم داواکارییانە بن تا بە هەوڵی
هاوبەش بگەینە ئەنجام.
د. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لە ماوەی
ڕابردوودا بۆ چارەسەرکردنی سێ پرسی گرنگ، ئیمزای پێویستی ئەندامانی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقمان کۆکردەوە، بە پشتگیری سەرۆکی پەرلەمانەوە، هاوکات بەشێوەیەکی رەسمیی ئاڕاستەی لیژنەی
دارایی کرا، تاوەکو لەچوارچێوەی بودجەی گشتیی داهاتوودا چارەسەرێکی یاسایی و داراییان
بۆ بدۆزرێتەوە.
راشیگەیاند: داواکارییەکان بریتین لە دابینکردنی دەرفەتی دامەزراندن و
تەرخانکردنی پلەی تایبەت بۆ ئەو دەرچووانەی کە بەهۆی بارودۆخی دارایی و ئابووریی
ساڵانی ڕابردووەوە، دەرفەتی دامەزراندنیان بۆ نەڕەخساوە، بە تایبەتی لەبەر
پێویستیی بەردەوامی نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەکان بە پسپۆڕییەکانیان،
هاوکات داوامان کردووە ماف و شایستە دارایی و کارگێڕییەکانی پلەبەرزکردنەوەی
فەرمانبەران، کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی کێشە داراییەکانەوە دواخراون، بە
شێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێن و جیاوازی لەنێوان فەرمانبەرانی هەرێم و
ناوچەکانی دیکەی عیراق نەکرێت.
د. بڕیار ڕەشید ئاماژەی بەوەشکرد، کۆتا داواکارییمان پشتیوانییە لە
داواکاریی نزیکەی 700 مامۆستای وانەبێژ، کە هەندێکیان بۆ ماوەی 10 بۆ 12 ساڵ
خزمەتیان کردووە، بەڵام لە پرۆسەی گۆڕینی وانەبێژان بۆ گرێبەست بەشدار نەکراون و داوامان
کردووە مافیان بگەڕێندرێتەوە وخزمەتەکانیان لەبەرچاو بگیرێت و پێداویستیی دارایی
بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ دامەزراوە پەروەردەییەکان دابین بکرێت، هیوادارم سەرجەم
فراکسیۆنەکان و بەتایبەتی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، هاوکار و پشتیوانی ئەم
داواکارییانە بن تا بە هەوڵی هاوبەش بگەینە ئەنجام.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

