رێكخەرانی خۆپێشاندانی خانەقین: لەسەر داوای سەرۆككۆمار چالاكییەكانمان هەڵپەسارد
کوردستان 05:38 PM - 2026-08-31
PUKMEDIA
شاری خانەقین
دەستەی رێكخەرانی خۆپێشاندانی خانەقین، لەبەیاننامەیەكدا بڕیاری هەڵپەساردنی كاتیی خۆپێشاندانەكەیان راگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆككۆماری عیراق و سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوورەوە پەیوەندییان پێوەكراو وادەیەك دیارییكرا بۆ گەیاندنی راستەوخۆی داواكارییەكانی خەڵكی ناوچەكە.
دەقی بەیاننامەكە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لەپێناو پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی، یەكڕیزیی دانیشتووانی قەزای خانەقین و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی شارەكەمان، بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویستمان رووندەكەینەوە كە لەلایەن سەرۆككۆماری عیراق و سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوورەوە پەیوەندییمان پێوەكرا، كە سبەینێ وادەیەك دیارییكراوە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵیاندا، بەمەبەستی گەیاندنی داواكارییەكانی خەڵكی خانەقین بە شێوەیەكی راستەوخۆو رەسمی.
لەسەر ئەم بنەمایەو بەپێی ئەو وادەیەی دیارییكراوە، بڕیاردرا بە هەڵپەساردنی خۆپێشاندانەكەو بەڕێوەنەچوونی لەبەیانیدا (نەك هەڵوەشاندنەوەی)، ئەوەش بۆ رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم دیالۆگ و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا، تاوەكو داواكاریی و مافەكانمان بەشێوەیەكی روون، شارستانی و یاسایی بەدوور لەهەر گرژی و ئاڵۆزییەك بخەینەڕوو.
دووپاتی دەكەینەوە بۆ هاووڵاتییانمان كە خۆپێشاندانەكە بە تەواوی هەڵنەوەشێندراوەتەوە، بەڵكو بە شێوەیەكی كاتی هەڵپەسێردراوە تا گەڕانەوەی لیژنەكە لە بەغداد و ئاگاداربوون لە ئەنجامی كۆبوونەوە و پەیوەندییەكان و ئەوەی سەبارەت بەداواكارییەكانی خەڵكی خانەقین پێی گەیشتوون، دوای ئەوە هەڵسەنگاندن بۆ هەڵوێستەكان دەكرێت و بڕیاری گونجاو دەدرێت بە جۆرێك كە خزمەت بە مافەكانی خەڵكەكەمان بكات و ئاسایش و سەقامگیریی شارەكەمان بپارێزێت.
ئێمە رۆڵەی خانەقینین و جەخت دەكەینەوە كە خانەقین شاری هەموومانە و ئاسایش و سەقامگیریمان دەوێت و نامانەوێت شارەكەمان رووبەڕووی هیچ ناكۆكی و زیانێك ببێتەوە. ئەركی سەرشانی هەموومانە یەكڕیزیی خەڵكەكەی و پێكەوەژیانەكەی بپارێزین و بەڕێگەی یاسایی و دەستووریی داوای مافەكانمان بكەین.
لەهەمان كاتدا جەخت دەكەینەوە كە داواكارییەكانمان ڕەوان و دەستبەرداریان نابین، دەیانگەیەنینە بەرزترین دەسەڵاتەكان و لایەنە بەرپرسەكان، لەسەروشیانەوە داواكارییەكانی پەیوەست بە جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوورو مافەكانی خەڵكی خانەقین.
لێرەوە سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاستەی تەواوی خەڵكی بەڕێزی خانەقین دەكەین بۆ گەرموگوڕی و وەڵامدانەوەو پشتیوانییان و رێز لە هەڵوێستی نیشتمانی و پەرۆشییان بۆ مافەكانی شارەكەو دانیشتووانەكەی دەگرین.
خانەقین كۆماندەكاتەوە، یەكڕیزیمان هێزمانە، مافەكانمان بە یاسا و دەستوور داوا دەكەین و سەلامەتیی شارەكەمان و خەڵكەكەی لە سەرووی هەموو شتێكەوەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

